پێنج شەممە, 17 ئاب 2017

پاداشت بۆ قوربانیدانی‮ ‬لەیلا قاسم سەربەخۆییە

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

د.ڤیان سلیمان 
كوردستان،‮ ‬ئەو ناوەی‮ ‬لەگەڵ باسكردنیدا،‮ ‬شۆڕش و قوربانیدان،‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و گیانفیدایی،‮  ‬كەوتن و هەستانەوە،‮ ‬مانەوە و بەردەوامی،‮ ‬چەپەڵی‮ ‬دەستی‮ ‬داگیركاران و دواكەوتوویی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەو خەمساردی‮ ‬و بەدەنگەوەنەهاتنی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان لە ئاستیدا دێنێتەوە‮ ‬یاد،‮ ‬ئەگەر قوربانیدان پێوەر با بۆ بوون بە دەوڵەت،‮ ‬ئەوا دەبوایە كوردستان‮ ‬یەكێك با لە دەوڵەتە لەمێژینەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستان دەوڵەمەندترین بزاڤێكی‮ ‬ڕزگاریخوازیە لە مێژوودا،‮ ‬بە شۆڕش و بەرخودانی،‮ ‬بە شەهیدەكانی،‮ ‬بە نمونەی‮ ‬بەرزی‮ ‬قوربانیدانی‮ ‬ڕۆڵەكانی‮. ‬

ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬تێكۆشەرێكە،‮ ‬كە بۆ ئازادی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد قارەمانیەكی‮ ‬بێوێنەی‮ ‬نواند،‮ ‬یادی‮ ‬ئافرەتێكە،‮ ‬كە توانی‮ ‬دڵی‮ ‬داگیركەر بلەرزێنێ? توانی‮ ‬داوی‮ ‬نەریتی‮ ‬باو بپسێنێ و ئەو شێوە ژیانەی‮ ‬ڕەت بكاتەوە،‮ ‬كە كۆمەڵگە بۆ ئافرەتی‮ ‬دەویست،‮ ‬بەڵكو بوو بە فاكتەری‮ ‬جۆشدانەوەی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوەخوازی‮ ‬و گڕكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬و‮ ‬یەكێك لە سیمبولەكانی‮ ‬شۆرشی‮ ‬كورد و هێمای‮ ‬بەشداری‮ ‬ئافرەت لە سیاسەت و بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەمرۆ‮ ‬یادی‮ ‬شەهید كردنی‮ ‬كچە تێكۆشەری‮ ‬كورد لەیلا قاسمە‮. ‬

ژیان و تێكۆشانی‮ ‬لەیلا قاسم‮ ‬یەكێكە لەو‮ ‬ڕووداوانەی،‮ ‬كە مێژووی‮ ‬قوربانیدانی‮ ‬هەر نەتەوەیەك دەوڵەمەند و شكۆدار دەكات،‮ ‬لەیلا قاسم ئەو مرۆڤە ئازادیخوازەی،‮ ‬كە دوژمن خۆی‮ ‬لاواز بینی‮ ‬لە بەرامبەر دەنگ و هەڵوێستی،‮ ‬داگیركەر بە هەموو هێز و توانایەكیەوە،‮ ‬بە هەموو هونەرێكی‮ ‬دڕندەیی،‮ ‬نەیتوانی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئازادی‮ ‬كپ بكات،‮ ‬لەیلا قاسم تێكۆشانی‮ ‬كردە‮ ‬ڕێڕەوی‮ ‬ژیانی‮ ‬و تا كۆتایی‮ ‬تەمەن پەیوەست بوو بە ئامانجەكەی،‮ ‬ئازایانە گیانی‮ ‬بەخشی‮ ‬و سازشی‮ ‬لە بیروباوەڕی‮ ‬كوردانەی‮ ‬نەكرد و لەسەر دۆزی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬لە سێدارە درا،‮ ‬بە جەلادەكانی‮ ‬وت من بەشێكم لە شۆرشی‮ ‬گەلەكەم و بە شەرەفەوە بەرەو پەتی‮ ‬سێدارە دەچم و دەبێ گەلەكەم لێم ببورێ نەك نەیارانی‮ ‬گەلەكەم‮ ". ‬

بۆیە لای‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هێمایەكە بۆ شۆڕش و‮ ‬ڕەمزێكە بۆ ئازایەتی‮ ‬و مانایە بۆ خۆنەویستی‮ ‬و بەخشندەیی‮ ‬و ئەویندارێكی‮ ‬هەتا هەتایی‮ ‬خاكی‮ ‬نیشتیمانە و لە كاتی‮ ‬لاوازیماندا هێزە و پشتیوانیمان دەكات و هاندەرە بۆ سەركەوتنمان،‮ ‬هەمیشە‮ ‬یادی‮ ‬ئەم بەخشینە گەورە دەكەینەوەو شانازی‮ ‬بە ئازایەتی‮ ‬و گەورەیی‮ ‬ئەم تێكۆشەرە دەكەین و تێكۆشانەكەی‮ ‬دەكەین بە رێنوێنیكارمان بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی‮ ‬مەدەنیانەمان بۆ هاتنە كایەی‮ ‬دەولەتی‮ ‬كوردستان كە بونیات بنرێت لەسەر بنەمای‮ ‬یەكسانی‮ ‬لە دەرفەت و دەسكەوت بۆ ئافرەت و پیاو‮. ‬

ئەمرۆ لە كاتێكدا كە‮ ‬یادی‮ ‬لەیلا قاسم دەكەینەوە،‮ ‬كوردستان لە سەروبەندی‮ ‬ئەنجام دانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمدایە بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬بۆ ئارامی‮ ‬گیانی‮ ‬لەیلا قاسم و شەهیدانی‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕزگاریخوزای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ‮ ‬ڕێز لێنان لە قوربانیدانیان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پاداشتیان بكەین كە تاكە پاداشتیش بۆ شەهیدان سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬پێویستە هەموو كێشە و گرفتە كاتیەكان لە بیر بكەین و بە ورەی‮ ‬بەرزەوە بەرەو پەیامی‮ ‬سەرۆك و‮ ‬ڕێبەری‮ ‬نەتەوەكەمان سەرۆك بارزانی،‮ ‬كە زەمینەسازی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كردووەو بە هەوڵ و كۆشش و دونیابینیەكی‮ ‬دانایانە بە لێهاتویی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬و دیبلۆماسیەتیەكی‮ ‬سەركەوتوو كوردستانی‮ ‬گەیاندووە بە دەروازەی‮ ‬سەربەخۆبوویی‮ ‬بڕۆین،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خەونی‮ ‬شەهیدان بێتەدی‮.
 ئەو بابەتە لە رۆژنامەی خەبات بڵاو كراوەتەوە

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن