پێنج شەممە, 17 ئاب 2017

پێنج لەو وشانەی نابێ‌ هەستی منداڵی پێ‌ بریندار بكەی.

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

زۆر وشە هەیە كە  دەبێ‌ ئاگادار بیًت و  بە منداڵ نەگوترێت

1- وشەی گیڵە(گەمژە):

وتنی ئەو وشەیە لە پلە و پایەی منداڵ لە بەر دەم خزمە و كەس و كاری كەم دەكاتەوە و لەوانەیە لە مێشكیدا گرێیەكی دەروونی دروست بكات,

2- بە نەفرەت بی:

ئەو وشەیە دەبیتە هۆكاری دروستبوونی كەسایەتییەكی بێ‌ ڕێز.

3- خواستی مردن بۆ منداڵ(خۆزگە بمردیتایە، یان بە مردوویی  بوویتایە):

وتنی ئەو وشەیە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی لە دەروونیدا خەفەت بخوات و پەنا بۆ خۆكووشتن بەرێت.

4- تۆ تەمبەڵی و بە كەڵك هیچ نایەی:

ئەوە دەستەواژەیەكی زۆر مەترسیدارە و منداڵ متمانە بە خۆی نامێنێت .

5-  بەكارهێنانی وشەی وامەكە...ئەو كارە مەكە:

ئەو دەربڕینانەش بۆ مندال َگونجاو نییە، دەتوانی دەستەواژەی هاوشانی بۆ بەكار بهێنێ‌ وەك وابزانم ئەو كارە بكەی باشترە ـ یان بۆ تۆ باشترە ئەو كارە بكەی .

ئاگاداربە ئەو وشە هەڵانە كەسایەتی منداڵ دەرووشێنێت.

و:لە فارسییەوەk.w.u:       

 

          

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن