پێنج شەممە, 17 ئاب 2017

چۆن دەتوانین یارمەتی بە گەشە کردنی هزری منداڵەکانمان بدەین؟

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

نووسینی: مەحبووبە رەحیمی

وەرگێڕانی: بەفرین سولەیمانی

بە دڵنیاییەوە دەزانین کە هیچ منداڵیک ئەو کات کە لە دایک دەبێت نبوغی نییە بەڵام رۆلی ئەو کەسەی کە منداڵ پەروەردە دەکات  و لە گرنگی پەروەردەی بەر لە قوبخانە و گەشەی مێشکی منداڵان زانیاری هەیە، زۆر گرنگە. چونکە ئەم شانسە بە منداڵ دەدات تا زۆرتر لە هاوتەمەنەکانی شت فێر بێت و تواناییە شارەوەکانی بپشکوێت.

هەڵبەت زۆربەی ئێمە توانایی فێربوونی منداڵان بە کەم دەزانین و سەرەنج بە تواناییەکانی ئەوان نادەین، کەچی ئەم کارە زۆر گرنگە. رەنگە ئیوە وەک دایک و باوکی منداڵانی ٥ تا ٩ ساڵان بیر لەوە بکەنەوە کە هەرچی هەوڵە بۆ گەشەی هزری منداڵەکانتان داوتانە، لە ساوایی کتێبتان بۆ خوێندونەتەوە، هەرچی یاری فیکری و هزری هەیە بۆتان دابین کردوون و ئێستاش لە قوتابخانەیەکی باش دەخوێنن، ئایا ئێستا پاش ئەو کارانە دەبێت بە ئاسوودیی دابنیشن؟ ئێستا تۆێژەرەوەکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە وروژاندنی هزری منداڵان لە لایان دایک و باوکیانەوە دەورێکی زۆر گرنگی  لە گەشەی هۆشیان دا هەیە.

رۆڵی دایک و باوک تەنیا بە کاتی منداڵی و هەرزەکاری سنوردار ناکرێت ، چونکە منداڵان لە تەمەنی گەنجی و گەورەییشدا پێویستیان بە پێشتیوانی و رێنمایی گەورەکان هەیە. کەواتا بە مەبەستی یارمەتی دان بە هزری منداڵان ماوەی کاتەکەمان دیاریکراوە. پسپۆڕان لە سەر ئەو بڕوایەن کە پێویست نییە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، فێرکردنەکی فەرمی تایبەت بۆ منداڵ دەستەبەر بکەین. ئەوەی گرنگە پێکهێنانی فەزایەکی گونجاو و هاندەرە بۆ فێرکردنی رۆژانە و بۆ ئەم مەبەستەش، پسپۆڕان بەجێهێنانی ئەم چەند خالەی ژێرەوە، لە منداڵیەوە پێشنیار دەکەن.

- هۆکارە کاریگەرەکانی زیادبوونی هزری منداڵ

لێکولینەوەکان نیشانیان داوە ژێن (جین) و ژینگە هەردوویان کاریگەرییەکی زۆریان لە زیادبوونی هزری منداڵدا هەیە و هۆکارە ژینگەییەەکان وەک تەندروستی و خۆراک و پەروەردەی ناو خێزان ناو دەبەن. لە لێکۆلینەوە تازەکاندا، تەنانەت ئەگەر ژێنەکان (جینات) رۆڵی سەرەکیان لە زیادبوونی  هزری مرۆڤ هەبێت ، هەرگیز ناتوانن کاریگەری دایک و باوک لەسەر هزری منداڵ ره‌چاو نه‌که‌ین، بە تایبەت لە ساڵەکانی یەکەمی ژیانی منداڵ ئەو کات کە مێشک لە حالی پێگیشتن دایە. سەرەنجی دایک و باوک تەنانەت ئەگەر بەشداری کردن لە یارییەکی زۆر سادە وەک یاری بە ئۆتۆمبێلێکی بچوکیش بێت، یارمەتی دەدات بە دروست بوونی کۆمەلێک جەریاناتی ناو مێشک و بە هێزکردنی مێشک بۆ زۆربوونی هزری منداڵ.

- دوو ساڵی یەکەمی ژیان سەردەمی زێڕینی گەشەی مێشک

دوکتور کریگ رێمی، مامۆستای دەرونزانی منداڵ، دەڵێت؛ "بەڕاستی پێویستە دایک و باوک بزانن کە چەندە ئەو شتانەی کە فێری  منداڵیان کردووە  گرنگە، تەنانەت لە تەمەنی زۆر منداڵیشدا، دەتوانین بڵێین منداڵ لەو کاتەوە کە لە دایک بووە لە ژێر کاریگەری دایک و باوک دایە". ئەزموونەکان و فێرکاریەکانی کاتی منداڵی ره‌وتی گەشە و پێگەیشتنی مێشک خێراتر و بەهێزتری دەکەن. دوو ساڵی یەکەمی ژیان بە جۆرێک سەردەمی زێڕینی مێشکی منداڵە چونکە سەردەمی دروست بوونی پەیوەندییەکانی مێشکە.

- چاو لە چاوەکانی منداڵەکەتان بکەن

چاوی منداڵ لە شش هەفتەی یەکەم دا تا مەودای ٥/١٧سم ورد دەبێتەوە و ئەمە رێک بە بەقەد ئەو مەودایەیە کە ئێوە منداڵی لە پێش خۆتان دادەنێن و چاو لە دەم وچاوی دەکەن. ئەم کارە پەیوەندییەکانی ناو مێشکی دەکاتە نموونەیەک لە ناسینەوەکان کە هەر جار بەهێزتر دەبێت و یارمەتی منداڵ دەدات لە ناسینی چەمکە هاوشێوە و ناهاوشێوەکان توانایی باشتر بە دەست بێنێت.

- لەگەڵ منداڵەکانتان قسە بکەن

دوکتۆر هوتن لوچ، پسپوری دەرونزانی منداڵان لەو باوەڕەدایە؛ فەرمانەکانی سەرەتایی زمانیی بۆ منداڵ زۆر گرنگە، چونکە زمان گرنگیەکی زۆری لە سەرکەوتوویی کارکردنی مێشک هەیە. هەر دەرک و تێگەیشتێنیک لە زمان یارمەتی بە دروست بوونی توانایی قسەکردن و دروست دەربڕینی وشەکان دەدات. ئەمە لە حالێکدایە کە وشەکانی منداڵ بە شێوەی راستەوخو لەگەڵ قسە کردنی دایک و باوک لە ماوەی دو ساڵی یەکەمی ژیانی  پەیوەندی هەیە.

- هەستی زۆرزانیی منداڵ بوروژێنن

هاوکات لەگەل گەشەی جەستەیی منداڵ، توانایی فکریشی گەشە دەکات. منداڵ لە رێگای ئەزموونی رووداوە نوێیەکانی ژیانی، دونیا دەناسێت و هەستی پێدەکات. پێویست نییە منداڵەکان فێری زۆرزانی بکەین، بەڵکو دەبێت وجوودی تینوی زانینیان بەرەو ئامانجێک ببەین. دایک و باوک بە هاندانی هەر هەنگاوێکی بچووکی منداڵ، یارمەتییەکی گەورە بە داهێنانەکانی گەورەتری ئەو لە داهاتوودا دەدەن.

- ناو بۆ شتەکان دابنێن

منداڵەکان پێش ئەوەی کە قسە بکەن توانایی ئەوەیان هەیە زۆربەی شتەکان (بۆ نموونە؛ شتی جیاوازو رەنگەکان) بناسنەوە. ئەگەر لەم تەمەنە بچووکەدا بە مندال بڵێین؛ ورچە سپیەکەت بێنە. ئەو رێک دەزانێت ئەم ناوە پەیوەندی بە کام یەک لە کەل و پەلەکانی یاری هەیە. کە واتە یەکێکی تر لە ئەرکەکانی دایک و باوک ناودانان بۆ رەنگەکان و ئەندازەکان و شتەکانە بۆ بە هێزتر کردنی دەرکی منداڵ.

- سەرکەوتنی منداڵەکان بکەن بە جەژن

ئەو کات کە منداڵەکانتان سەرکەوتوو دەبن بۆ نموونە؛ ئەو کات کە یەکەم هەنگاوی ژیانی هەڵدەگرێت و ئێوەش بە دیتنی ئەم هەنگاوانە زۆر شاد دەبن و شادی خۆتان نیشان دەدەن، ئەم کارەی ئێوە نەتەنیا منداڵ زۆر خۆشحاڵ دەکات، بەڵکو پەیوەندییەکانی  نێوان بەشی پێشەوەی مێشک لەگەڵ بەشی ناوەندی مێشک کە شوێنی هەستەکانە  پتەوتر دەکات. لە تەمەنی نێوان ١٠ تاکو ١٨ مانگی ئەم پەیوەندییانە دروست دەبن. لە بەرامبەردا هەر جۆرە سەرنج نەدانێک بە کرداری منداڵ لە لایەن دایک و باوکەوە دەبێتە هۆی گەشە نەکردنی پەیوەندیەکانی مێشکی و منداڵ بۆ کاری نوێ  دڵسارد دەبێتەوە. 

- تەنیا دایک و باوک مەبن

هەرگیز منداڵەکانتان لە سەرنجی خوتان بێبەش مەکەن. راستە سەرنجی دایک و باوک لە تەمەنی منداڵیدا زۆر گرنگە، بەڵام پێشکەوتنی فیکری و هزری منداڵ لەو تەمەنەدا تەواو نابێت. تۆڕەکانی عەسەبی بە تایبەت ئەوانی پەیوەندییان بە هەستەکان هەیە تاکو تەمەنی هەرزەکاریش هەر لە حاڵی گەشەکردن و پێشکەوتندان. کەواتە لەگەڵ گەورەبوونیان دەتوانن گرنگیەکی زۆرتر بە کتێب خوێندنەوەی منداڵەکانتان بدەن، ئەوانیش لە ناو گفتوگۆکانی ناو خێزان بەشداری بدەن، رای ئەویش بپرسن، فێری مۆزیکی بکەن و هەروەها هاندەرێکی دلسۆزی بن.

- باخچەی منداڵانی ستاندارد و زیادبوونی هۆشی منداڵ

رۆژیک منداڵەکەتان بخەنە ژێر چاودێری، ئەوکات زۆرتری پرسیارەکانی بە هه‌ند وەردەگرن. چونکە دەزانن چ شتێک شادتری دەکات، چ شتێک دەبێتە هۆی وردبوونەوەی ،هەروەها چ شتێک خوشەویستی ئەو بۆ شتەکان و ژینگەکەی بەردەوامتر دەکات. کەواتە پەروەردەی بەرلە قوتابخانە بەو مانایەیە کە دایک و باوک حەزەکان و ئاستی فێربوونی منداڵەکەیان بزانن و داواەکانی مێشکی ئەو لە کاتی گەشەدا تێبگەن و ئەو زانیارییانەی بخەنە بەردەست کە هزری منداڵ پێویستی پێیە. 

جارو بار دایک و باوکەکان منداڵەکانیان لە ژێر راهێنانی بەردەوام و فێرکاری دادەنێن، کە ئەم کارە رەنگە ببێتە هۆی سنووردارکردنی گەشەی فیکری ئەوان. گەورەکان بۆ پەروەردە کردنی منداڵ جارو بار ناهێڵن بەو شتانەی کە پێی خۆشە بگات، دایک و باوک دەیانهەوێت منداڵەکان ئەو کارانەی کە ئەوان پێیان خوشە بیکەن و ئەگەر بە قسەشیان نەکرێت پێیان ناخۆشە و لێی توڕە دەبن تا بتوانن ئارامی بکەنەوە، بۆ نموونە ئەو کاتانەی کە منداڵ شتێک دەخات یان شتێک دەشکێنێت یان دەیدڕێنێت یان لە شوێنێکی کەمێک بەرز سەر دەکەوێت، دەبێت بزانن منداڵ پیویستی بە جوڵەو چالاکی جەستەیی هەیە. منداڵەکان دەیانهەوێت زۆر چاو لە شتە جێاوازەکان بکەن و دەستیان لێبدەن، بجوڵێنەوە، دەنگەکان و موزیکەکان ببیسن و ... ئەم کارانە بە قەد نان خواردن لە کاتی  برسێتی بۆیان گرنگە. هەڵبەت زۆربەی کاتەکان دایک و باوک زۆر کاران زۆر بە شێوەی غەریزی بۆ پەروەردەی فیکری منداڵ دەکەن و ئەوەش لە حالێکدایە کە خۆیان ئاگایان لەم هەوڵدانە بە مەبەستی گەشە و پەروەردەی منداڵەکەیان نییە. بەو هۆیەوە پاش تەمەنی ٣ ساڵی و بە شێوەی پارت تایم منداڵەکانتان بنێرن بۆ باخچەیەکی ستاندارد تا بتوانن زۆرترین توانایی هۆشی بە دەست بهێنن.

 نووسینی: مەحبووبە رەحیمی

وەرگێڕانی: بەفرین سولەیمانی

 

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن