پێنج شەممە, 17 ئاب 2017

تاتۆ توشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

پسپۆرانی تەندروستی ئاماژهبهمهترسیهكانی تاتۆ لهسهر جهستهدا دهكهن و دهڵین ئەو مەرەکەبەی لە نەخشاندنی تاتۆکاندا بەکار دەهێنرێت ئهگهری ئهوهی هەیە ببێتە هۆی توشبون بە شێرپەنجه‌.

 

پسپۆڕانی بواری تهندروستی روونی دەکەنەوە، پێکهاتە وردەکانی مەرەکەبی تاتۆکان دەچنە ناو جۆگەلەی خوێنەوە، پاشان لە رێگەی خوێنەوە دەچێتە ناو سپڵ و گورچیلە، لە ئەنجامدا توانای پاڵاوتنی مادە زیانبەخشەکانی ناو خوێن کەم دەکەنەوە و ئەمەش دبێتە هۆی دروستبوونی خانەکانی شێرپەنجە لە جەستەی مرۆڤدا.

 

پسپۆران ئاماژە دەدەن، هەندێک لە رەنگی ئەو مەرەکەبانەی لە نەخشاندنی تاتۆکاندا بەکاردەهێنرێت زۆر زیانبەخشن، مەرهکەبی رەنگی سوور و شین و سەوز ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات، چونکە زۆربەی ئەو کارگانەی مەرهکەب بەرهەم دێنن بە بێ هیچ ڕێنماییەک جۆرەها مەرهکەب دروست دەکەن  کە مادەی زیانبەخشیان تێدایە.

 

بە پێی گوتەی پسپۆران وتوێژەران، لە ئەوروپا ملیۆنان کەس تاتۆیان لە سەر جەستەیان نەخشاندووە بە بێ ئەوە بزانن ئەم مەرهکەبانە لە کوێی دروست کراوە و سەرچاوەکەیان چییە، بۆیە هۆشداری دەدەنە خەڵک لەو شوێنانەی کە رەچاوی رێنماییەکان دەکەن تاتۆ لە سەر جەستەیان بنەخشێنن, تا لە مەترسی مەرهکەبی مەترسیدار پارێزراو بن.

 

سهرچاوه‌: Sabah

 

 

 

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن