پێنج شەممە, 17 ئاب 2017

ئه‌مه‌ خێراترین و كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزایه‌

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

لە پاییز و بههاراندا، بە هۆی ئاڵوگۆڕیی هەوا، زۆرجار مرۆڤ تووشی ئەنفلۆنزا و كۆكە دهبێتهوه، لە حاڵەتی وا دەتوانن سوود لەم خۆراکە سرووشتییانە وەربگرن.

 

1ـ هەنگوین، یەكێكە لە چارەسەرە سرووشتیە بەهێزەكان، مرۆڤ لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەتوانێت هەنگوین وەك چارەسەری هەڵامەت و كۆكە بەكاربهێنێت، باشتر وایە پێش خەوتن كەوچكێک هەنگوێن بخۆن تا دۆخی تەندروستیتان جێگیر بێت.

 

2ـ زەنجەفیل؛ چارەسەرێكی باشە بۆ نەخۆشییەکانی گەدە و هەرسكردن و كۆئەندامی هەناسە، بەتایبەت زەنجەبیل دەرمانێکی سرووشتی و کاریگەرە لە سەرکەمکردنەوەی  كۆكە و هەوكردنی قوڕگ.

 

3ـ  خواردنەوەی گیراوەی ئاوی گەرم و لیمۆ و هەنگوین لە كاتێكی کورتدا چارەسەری كۆكە دەکات.

 

4ـ خواردنی شۆربا و سوپی گەرم  قوڕگ  نەرم دەکات و چارەسەرە بۆ لە ناوبردنی كۆكە.

5 ـ زەیتی گوێزی هندی  بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی هەناسە و چارەسەركردنی کۆكە بە سوودە.

 

سهرچاوه‌: sabah

 

 

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن