شەممە, 19 ئاب 2017

دایكان چۆن شیری خۆیان زیاد ده‌كه‌ن

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

 


دایک چۆن ئەتوانێت شیری خۆی زیاد بکات ئەگەر ھەستی کرد بەشی گەشەی منداڵەکەی ناکات:

 

۱-دایک ئەبێ لە ڕووی دەروونیەوە خۆی ئاسوودە بکات چونکە خەمۆکی و دوودڵی ئەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی شیری دایک.

۲-ئەبێ زوو زوو شیر بدەی بە منداڵەکە چونکە کاتێک منداڵ سنگی دایکی ئەمژێت ئەبێتە ھۆی دەردانی دوو ھۆڕمۆن، یەکێکیان ئەبێتەھۆی زیاد کردنی درووست کردنی شیر ، ئەوەی تریان ئەبێتە ھۆی زیاتر دەردانی شیر.

۳-ئەبێ لەگەڵ ھەر شیر پێدانێکدا منداڵەکە لەھەر دوولای سنگت شیر بخوات، ئەگەر ھەستت کرد لەتوانای دایە تەنھا یەک لا بەتاڵ بکاتەوە و دواتر ھیلاک ئەبێ و ناتوانێت ئەوەی تریان بەتاڵ بکاتەوە، ئەبێ ھەرکە ھەستت کرد شیر خواردنی ھێواش بۆتەوە بیبەیتە لاکەی تر.

٤-ئەتوانی ماساج بۆ سنگت بکەیت لەکاتی شیر پێدانا بۆئەوەی شیرە باشەکە بێتە دەرەوەو زۆرترین بڕی شیریش بێت.

٥-ئەبێ ڕێگەی شیر پێدانەکەو باش بێت(ھەوڵ ئەدەین لە پۆستێکی تردا باسی چۆنیەتی شیر پێدان بکەین).

٦-نابێت مەمە ووشکەو شیری قوتوو بەکاربھێنیت .

۷-زیاد کردنی ھەندێ جۆری خواردن لەلایەن دایکەکەوە شیری دایک زیاد ئەکات وەکوو (سپێناخ، برنج ، گێزەر ، ماسی سەلەموون ، پرتەقاڵ)

۸-ئەبێ ھەوڵ بدات بڕێکی باش شلەمەنی بخوات و ئاویش بخواتەوە بەڵام نابێ فشار لەخۆی بکات.


د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن