یەک شەممە, 24 ئەیلول 2017

سوودە گرینگه‌کانی ھەنگوین

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

 

ھەنگوین ئەو خۆراکە سروشتیەیه‌ كه‌ سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە ، بەھۆی بوونی پێکھاتەی دژە ئۆکسێنەر لەپێکھاتەی ھەنگویندا وەک حۆراکێکی تایبەت بۆ مرۆڤ دادەنرێت .


سوده‌كانی هه‌نگوین :-

١-یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم خۆراکە ئەوەیە چارەسەرە بۆ کۆکە و ھەوکردن قوڕگ .

٢-توانایەکی باشی ھەیە لە چارەسەری برینی سەر پێست چونکە وا لە پێست دەکات خانەی نوێ دروست بکات و بەمەش برینی سەر پێست زوو چارەسەر دەبێت .

٣- چارەسەری ھەوکردنی گەدە و برینی ناو گەدە دەکات (Gastritis) و بەرەنگاری بەکتریای (Helecobacter pylori) دەکات کە ھۆکارە بۆ دروست بوونی برینی ناو گەدە .

٤-ئازار شکێنێکی باشە بۆ جەستە و کاریگەریە خراپەکانی دەرمانی (Indomethaci) دژە ھەوکردن لە جەستەدا ناھێڵێت و لای دەبات.

٥- ئەو برینانەی ناو گەدە چارەسەر دەکات کە بۆی خواردنەوەی مەی (کھول)ەوە دروست دەبێت .

٦- ووزە و توانا بە جەستە دەبەخشێت و وادەکات مرۆڤ لەماوی ڕۆژەکەدا چالاک بێت .

٧-تێکەڵەی ھەنگوین و چەند دەنکێک لە ڕەشکە تێکەڵاو بکرێت و ڕۆژانە کەوچکێک بۆ دوو کەوچک لەم تێکەڵەیە بخورێت وادەکات بەرگری جەستە بەھێز ببێت و چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی کێشە و نەخۆشی جگەریان ھەیە .

٨- سەرچاوەەیکی باشی کاربۆھیدراتە ، لەبەر ئەوە بە یەکێک لە خۆراکە باشەکان دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن