یەک شەممە, 24 ئەیلول 2017

سودەکانی شەربەتی توو

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 


توو بە یەکێک لە بەربووم و میوە ھاوینەییەکان دەژمێردرێت، لەبەر بوونی کۆمەڵێک سودی گرنگ و ڤیتامینی جیاواز بە میوەیەکی گرنگ دەژمێردرێت بۆ مرۆڤ بەھەمان شێوە شەربەتی توو بەچێژدار دادەنرێت، کۆمەڵێک سودی جیاوازی ھەیە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە

یەکەم: بە بەھێز کەری ئێسک دەژمێردرێت و چارەسەرێکی باشە لەکاتی ئێسک شکاندا پیویستە بخورێتەوە و بەدورت دەخات لە کلور بوونی ئێسکیش.

دووەم: توانایەکی باش بەلەش دەبەخشێت و دورت دەخاتەوە لە ھەستکردن بە ماندوویەتی لەبەر ئەوەی شەربەتی توو دەولەمەندە بە ڤیتامینەکان و زیندویەتی بە جەستەی مرۆڤ دەبەخشێت.

سێیەم: بەخشینی حالەتی دەرونی باش و دورت دەخاتەوە لە دڵە راوکێ و دڵ توند بوون بۆیە ئامۆژکاری ئەو کەسانەدەکرێت کە ئەم نەخۆشیەیان ھەیە رۆژانە کوپێک شەربەتی توو بخۆن بۆ دەربازبونیان.

چوارەم: لەبەر بونی رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C دەبێتە ھوێ زیادبونی بەرگری لەش.

پێنجەم: بەرگری لە لەشدا دروست دەکات لە گرێ ژێربەنجەیەکان بە توانا بەھێزەکەی ناسراوە دژی گرێیەکان .

شەشەم: گرنگە بۆ ئافرەتی دوو گیان چونکە رزگاری دەکات لە دڵ تێکچون و رشانەوە، سوڕی خوینی چالاک دەکات ئەویش دەبێتە ھۆی ئەوەی کورپەکەی لە حاڵێکی باشدا بێت.

حەوتەم: چەوری سوتێنەرە بۆیە خواردنەوەی رۆژانە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش.

ھەشتەم: یارمەتیدەریکی باشە بۆھەرس کردنی خۆراک بەدورتدەخاتەوە لەو نەخۆشیانەی لەو رێگیەوە توش دەبێت.

نۆیەم: بە سودە بۆ گورچیلەو جوڵاندنی بەردی گورچیلەو پاکردنەوەی.

دەیەم: دژی ھەڵوەرینی قژەو گەشەی زیاد دەکات چونکە دەوڵەمەندە بەم مادانە ئاسن و فسفوڕو کالیسوم و زنگ و نحاس و دەبنە ھۆی گەشەی قژ.

یانزەیەم: خواردنەوەی شەربەتی توو پێستیکی گەش و جوان بەمرۆڤ دەبخشێت و چارەسەرە بۆ لەناوبردنی زیپکەی گەنجی و دومەڵی بچوک.

سەرچاوە: الموچوع

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن