یەک شەممە, 24 ئەیلول 2017

چۆن دەزانیت ڤیتامینت کەمە

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

لەم بابەتەی خوارەوەدا بۆتانروون ئەکەینەوە، کە چۆن ئەزانیت یەکێک لە ڤیتامینەکانت کەمە و
وە چارەسەریش چییە بۆی.


ئەگەر ھەستت بەم حالەتانە کرد

* ھەوکردنی بەشەکانی لەش، بەتایبەت بۆری ھەناسەدان.
* ھەوکردنی ناو دەم
* بەرچاو ڕەش بوون گێژخواردن
* ووشکبوونەوە و قڵیشانی پێست

گەر ئەم کارانە لە لەشتا ھەبوو ئەوا
پێویستیت بە ڤیتامین ( A ) ھەیە.

بۆ جارەسەرکردنی نەخۆشیەکانت پیویستە ئەم خۆراکانە بخۆیت کە ڤیتامین ( A ) تێدایە.

١. زەیتی نەھەنگ و ماسی / ماست / شیر/ پەنیر.
٢. سەوزەواتەکان وەک سپێناخ/ کاھو/ گێزەر.
٣. قەڕنابیت/ تەماتە/ فاێۆلیا/ قۆخ / شەربەتی پرتەقاڵ.

*******

ئەگەر ھەستت بەم حالەتانە کرد

* تورەیی و شپرزەیەکی زۆر
* کەمبوونەوەی توانای بیرکردنەوە و سەرنجدان
* ووشکبوونەوەی لیوەکانت
* حەساس بوون بە رووناکی
* ڕاڕای و دڵەڕاوکێی زۆر
* بێخەوی و ئارەق کردنەوە

گەر ئەم نیشانانەت تیا دەرکەوت ئەوە ڤیتماین
( B ) تان کەمە، بۆ جارەسەرکردنی..

١. خەمیرە/ جگەر/ گۆشت/ زەردێنەی ھێلکە
٢. سەوزەوات/ گێزەر/ میوە/ بستە/ سپیناخ/ قەرنابیت

******

ئەگەر ھەستت بەم حالەتانە کرد

* لەرز و سەرمایەکی زۆر
* خوێنبەربوونی پوک
* زۆرخایاندنی برین لە لەشدا

گەر ئەم نیشانانەت تیا دەرکەوت ئەوە ڤیتامین ( C )
تان کەمە، بۆ چارەسەرکردنی..

١. جگەر/ ئەو میوانەی کە مادەی ترشیان زۆرە.
٢. شەربەتی لیمۆ/ پرتەقاڵ/ سێو / شلیک/ بەھێ/
تور/ قەرنابیت/ تەماتە/ مەعدەنوس.

*****

ئەگەر ھەستت بەم حالەتانە کرد

* ئازاری کەلەکە و کەمەر
* وەرینی قژ

گەر ئەم نیشانانەت تیا دەرکەوت ئەوەی ڤیتامین ( D )
تان کەمە پیویستە بەم خۆراکانە تڵەی بکەنەوە..

١. زەیتی نەھەنگ/ زانە/ شیر/ زەردێنەی ھێلکە و
مانەوە لەبەر ھەتاو.

****
ئەگەر ھەستت بەم حالەتانە کرد

* ھەستکردن بە مانویەتی زۆر
* توانای وەستانی کەم

گەر ئەم نیشانانەت تیا دەرکەوت ئەوەی ڤیتامین ( E )
تان کەمە پیویستە بەم خۆراکانە تڵەی بکەنەوە.

١. سەوزەوات/ کاھو/ تۆڵەکە/ سپێناخ/ مەعدەنوس
٢. زەیتی لۆکە/ زەیتی بەزالیا/ زەیتی زەڕات/ گەنم.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن