پێنج شەممە, 17 ئاب 2017

ژیانێكی هاوبەشی سەركەوتوو،چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكە لە ئافرەتان دەكات

 

بە وتەی زانایان ئەو ئافرەتەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكیان هەیە و لە ژیانی هاوبەشیاندا دڵخۆشتر و سەركەوتووترن شانسی زیاتریان بۆ  مانەوە لە ژیاندا هەیە،  لە لێكۆلینەوەكانی پێشوو هاتبوو كە ئەو ئافرەتانەی چالاكی كۆمەڵایەتییان زیاتر بەراورد لە ئەو ئافرەتانەی هیچ چالاكی كۆمەڵایەتییان نییە باشتر سوود لە چارەسەری ئەو نەخۆشییە وەردەگرن ، ئێستا لەو لێكۆڵینەوە نوێیە دەركەوتووە كە چۆنیەتی پەیوەندی تاكەكەسی ئافرەتان لە رووی كۆمەڵایەتی و خیزانی رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری لە باشتر بوونی نەخۆش هەیە.

تیمێكی توێژەر لە ساڵەكانی 1997تا 2000 لە لێكۆڵینەوەكانی خۆیاندا كە لە سەر 2264 ئافرەتی نەخۆش ئەنجامیانداوە ، بۆیان دەركەوتووە كە 34% لەو كەسانەی پەیوەندی گشتی بەهێزتریان هەیە ، شانسی زۆرتریان بۆ مانەوە هەیە بەراورد لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی كە گۆشەگیر و پەیوەندی  كۆمەڵایەتی باشیان نییە ، هەروەها ئەو ئافرەتانەی لە ژیانی هاوسەریاندا پشتیوانی زیاتریان لە لایەن خێزانەكەیان هەیە، 61% زیاتر لە كەسانی تر  شانسی زیاتریان بۆ مانەوە لە ژیاندا هەیە،  هەر لەو لێكۆڵینەوەیە دەریخستووە كە ئاستی پشتیوانی لە لایەن خێزان بە تایبەتی هاوسەر و پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە هۆكارەكانی گرینگ و كاریگەرە لە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك. 

ئا: سایتی (ی. ئا.ك)

سه‌رچاوه‌: سایتی پرداد

 

 

 

 

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن