پێنج شەممە, 29 حوزەیران 2017

كێشەی رەفزكردنەوەی قوتابخانە لە لایەن منداڵەوە

منداڵ لە قوتابخانە تووشی گرفت دەبێت و پێویستە دایك و باوك زانیاری تەواویان هەبێت دەربارە ئەم رفتانە ، تاكو بتوانن یارمەتی منداڵَەكانیان بدەن بە مەبەستی زاڵبوون بە سەر كێشەكانی منداڵ لە قوتابخانە، 

یەكێك لەو گرفتانە رەفزكردنەوی قوتابخانەیە، ئەویش حاڵەتێكە هەندێك منداڵ لە كاتی قوتابخانە تووشی دەبێت ، كاتێك لە ناكاو رەفزی قوتابخانە دەكات ، بە تایبەتی ئەم حاڵەتەش زۆری لە منداڵانی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی بەردەكەوێت، ئەم رەفتارەش منداڵ لە ناكاو و بەئاشكرا دەریدەخات ، نیشانەكانی رەفزكردنەوەی قوتابخانە جۆراوجۆرە وەك: بە راشكاوی دەڵێت من ناچم بۆ قوتابخانە ، یان بە شێوەی گریان بە دەردەكەوێت یان هاوار دەكات ، بە دەنگێكی بەرز دەلێت، من ناچمە قوتابخانە، یان بە شێوەی گریان  بە دەردەكەوێـت، یان بە دەنگێكی بەرز هاوار دەكات و دەڵێت، من ناچمە قوتابخانە، یان بە شێوەیەكی ناراستەخۆ ئەم رەفزكردنە دەردەكەوێت، وەك ئەو نیشانانەی پەیوستن بە لایەنی فسیۆلۆجی و جەستەیی و دڵەرَاوكێ‌، دڵ توندی لە كاتی نزیكبوونەوە لە  كاتی چوونە قوتابخانە یان تێبینی دەكەیت، لەو كاتانەی كە منداڵ نەخۆش دەكەوێت یان سەری دێشێت یان تووشی سكچوون دەبێت، یان زۆر جار ئازاری لە سك دەبێت، یان تووشی كەم خەوی دەبێت ، ئەمانە هەمووی نموونەن بۆ رەفزكردنەوەی  قوتابخانە لە لایەنە منداڵەوە.

 

هۆكاری رەفزكردنی قوتابخانە لە لایەن منداڵ ئەمانەن:

1- بوونی كێشە و گرفت لە نێوان ئەندامانی خێزان وادەكات منداڵەكە بە شێوەی نارەزایی دەریبخات، یان منداڵەكە بترسێت لەوەی ئەگەر بچێتە قوتابخانە، دایك و باوك لەگەڵ یەك ناكۆكی بكەن،  یان هەست بكات كە ئەو هۆكارە بۆ دروستبوونی كێشەی  خێزانی.

2- منداڵەكە لەوانەیە بترسێت، لەوەی كە ئەگەر بچێتە قوتابخانە لە دایك و باوكی دوور دەخرێتەوە .

3- لەوانەیە منداڵ تووشی نەخۆشییەكی دەروونی بێت، بە  ناونیشانی"فوبیای قوتابخانە" واتا ترسێكی گەورە لە قوتابخانە لە لایەن منداڵ دروست دەبێت ، ئەم حاڵەتەش منداڵ تووشی دەبێت بە هۆی كۆبوونەوەی كۆمەڵێك ترس لە ناخی منداڵەكە، یان رووداوێكی بە سەر هاتووە كە وای لێكردووە تووشی فوبیای قوتابخانە بێت.

4- مەترسی لە دواكەوتن یان فەشەل لە قوتابخانە یان ترس لەوەی كەسانی ناو قوتابخانە لە گەلی نەگونجێن،  یان ترسی ئەوەی كە ئەو  كەسانەی ناو قوتابخانە رقیان لێ‌ هەستێت.

5- نازهەڵگرتنی منداڵ لە لایەن دایك و باوك لە زیاد پێویست ، ئەوەش وا لە منداڵە دەكات زیاتر پشت بە دایك و باوكی ببەستێت و رەفزی قوتابخانە بكات.

6- پەیوەندی قوتابخانە بە ئازارێك كە لە پێشوو تووشی بووە، وەك بەرەنگاربوونەوەی سزایەكی توند لەو كاتەی لە باخچەی ساوایان بووە یان ترس لەو ئەركانەی لە سەر شانیەتی و دەبێت ئەنجامی بدات ، وەك  زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان و ئەنجامدانی ئەركی وانەكانی قوتابخانە . 

7- هەموو ئەو هۆكارانە كاریگەرییان هەیە لە سەر رەفزكردنی قوتابخانە، كە پێویستە پێش هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی منداڵ بۆ قوتابخانە، دەبێ‌ دایك و باوك ئاگاداربن كە هۆكارەكان چین كە وایان لە منداڵ كردووە،نەچێتەتە قوتابخانە.

 

چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە:

چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە لە رێگای هاوكاریكردنی سێ‌ لایەنی بنەڕەتی دەكرێت، ئەویش( قوتابخانە، دایك و باوك، پسپۆرانی دەرونناسی) بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەم خاڵانەش :

• دەبێت دایك و باوكان گفتوگۆ لە گەڵ مامۆستایان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی بكەن، دەربارە ی باری منداڵەكە لە قوتابخانە و كێشەی منداڵەكە و هۆكاری رەفزكردنی قوتابخانە.

• نەهێشتنی هۆكارەكانی رەفزكردنی قوتابخانە. 

• دڵنیاكردنەوەی منداڵ لە رێگای تێگەیاندنی كەوا رۆیشتنی بۆ قوتابخانە، مانای دوور كردنەوەی لە دایك و باوكی نییە ، بەڵكو تەنیا بۆ چەند ساتێكەو  و دوایی دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

• هاندانی منداڵەكە بۆ چوون قوتابخانە لە رێگەی پاداشت كردنی.

• زۆری نەكردن لە منداڵ بۆ گەڕانەوە بۆ قوتابخانە.

• دروستكردنی حەز لای منداڵ بۆ چوونە قوتابخانە، بەو شتانەی منداڵ خۆشی دەوێت.

                                                                                                                    

 

• ئینجا ئەگەر حاڵەتی منداڵ چاەسەر نەبوو و نەگەڕایەوە بۆ قوتابخانە، لەو كاتەدا پێویستە داوای یارمەتی پسپۆرانی دەروونناسی بكرَت. 

                                                                                                           دالیا دەشتی/پسپۆری روونناسی 

                                                                                                                                                  سەرچاوە: گۆڤاری وێ‌          

 

 

 

چەند رێنماییەكی بەسوود بۆ قژەكانت

پزیشكانی جوانكاری دەڵێن: ئەوانەی خاوەن قژێكی پڕو جوانن ، نیشانەی تەندروستی ئەو مرۆڤیە ، جوانی قژ كاریگەری لە سەر جوانی مرۆڤ هەیە، بۆیە پێویستە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی قژێكی پڕو جوانمان هەبێت بۆیە پێویستە ئەو خاڵانە رەچاو بكەین:

1- خواردنی میوەی تازە لە گەڵ خواردنی رۆنی رۆوەكی وەك، رۆنی گوڵە بەڕۆژە و كاریگەرییەكی باشی هەیە لە سەر گەشەكردن و تەندروستی قژ.

2- مەساجكردنی پێستی سەر هاتووچۆ خوێن زیاد دەكات و دەبێـتە هۆی خۆراك وەرگرتنی موویەكان ویارمەتی گەشە كردنی دەدات، هەموو رۆژێك ماوەی 3-5 خولەك پێستت چەوە بكە و لە سەرەوە بۆ خوارەوە مەساجی بدە.

3- قژت هەفتەی دوو جار زیاتر مەشۆ لە كاتی شووشتندا سوود لە شانەی دەم شاش ەوربگرە بۆ شانە كردنی قژت.

4- شامپۆی تایبەت بە قژ هەیە بەكاری بهێنە وەك:( شامپۆ بۆ قژی ویشك، چەور و ئاسایی)، بۆ ئەوەی خاوەن قژێكی جوان و بریقەدار بیت.

5- بۆ بەهێزكردنی قژ دەتوانی شامپۆ لەگەڵ رۆنی زەیتون  یان گەرچەك بە كار بهێنی، یان هیلكەیەكی تێكەڵاو بكە و سەرتی پێ‌ مەساج بدە، بۆ ماوەی(2-3) كاتژمێر بە قژتەوە بمێنێتەو و دوایی بیشۆ.

6- بۆ ئەوەی قژت بەردەوام بریسكەدارو  درەوشاوە بێت دەتوانی لەو خواردەمەنیانە سوود وەربگری كە ویتامینBتێدایە. 

 

چ جۆرە قژێك لەگەڵ شێوەی  دەموچاوت دەگونجێ‌

رێكخستنی قژ و وگونجاندنی لەگەڵ جۆری دەوموچاو لای ئافرەت زۆر گرنگە ، ئەگەر چی هەندێ‌ لە ئافرەتان  زانیاریان لە سەر جۆری بڕینی قژ و گونجاندنی ستایلی قژ و چۆنیەت گونجاندنی لە گەڵ شێوە دەموچاونیە، بۆیە پێوستە ئەمە بزانن:

*- ئەو كەسانەی دەموچاویان قەڵەوە، یان ئەو كەسانەی خۆیان قەڵەون دەبێـت قژیان درێژ بێت و درێژەكەشی رێك نەبێت واتا  لە سەر درێژیەكەی پارچە پارچە بێت.

* - ئە دەموچاوانەی كە لاوازن، دەبێت قژیان كورت  وپارچە پارچە بێت، بۆ ئەوەی دەم و چاوی كەسەكە بە باشی دەركەوێت.

* لە سەر چۆنیەتی  ئەو قژانەی كە لوول  و وشك و بژن،دەبێت زۆر بەكەمی لێیان ببڕیت و نابێت پارچەی زۆر تێدابێت، لە بەر ئەوەی ئەو جۆرە قژانە تا پارچەی زۆر تێدابێت، زیاتر بژ دەبێت.

*   بۆ ئەو دەموچاوانەی كە ناوندین، واتا نە لاواز و نە قەڵەو، ئەوكەسانە هەموو جۆرە قژێك لە گەڵ رووخساریان دەگونجێت،  ئەو كەسانەی كە تەمەنیان هەیە، واتا بە تەمەن گەورەن ، قژیان رێك و كورت بێت، وەك مۆدیڵی "فەرەنسی".

*   ئەو كەسانەی كە تەمەنیان مامناوندیە، ئەوانە هەم قژی درێژ و هەم قژ كورتیان لێدێت.

 

چۆنیەتی رەنگكردنی قژ لەگەڵ شێوازی دەموچاو.

-    ئەوانەی ئەسمەرن ، نابێت قژیان زۆر كاڵ بێت.

- ئەوانەی قەڵەون، نابێت قژیان زۆر كاڵ بێت ، رەنگە كاڵەكان مرۆڤ قەڵەو  دەردەخەن.

هەروەها رەنگە كاڵەكان بۆ دەمووچاوی لاواز جوانترە.               

 ئا:ژیان

گۆڤاری وێ‌

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن