شەممە, 19 ئاب 2017

پێش وتنی بەڵێ بۆ ھاوسەرگیری ئەمانەت لەبیربێ

 

 

پرۆسەی ھاوسەرگیری بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە و پێش بڕیاڕدان دەبێت خۆتی بۆ ئامادەبکەیت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرکەتووانە ئەو ھەنگاوانە بنێیت و ئەنجامێکی باش ھەبێت و ژیانێکی ئاسوودە دروست بکەیت.

پێش ئەوەی ڕازی بیت بە داوای ھاوسەرگیری پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەیت:-


١- ھەوڵبدە ئەو کەسەی دەتەوێت بیکەیتە ھاوسەرت بەشێوەیەکی باش شارەزای ڕەفتار و قسە و مامەڵە و سروشتی کەسایەتی بیت لەھەموو ڕوویەکەوە لەپێناو داھاتوویەکی جێگیر.

٢- بەشێوەیەکی لۆژیکی و ڕاستەقینە بیر بکەرەوە لەو ژیانەی ھەڵیدەبژێریت، چونکە خەیاڵ کردن کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر ژیانی داھاتووتان و ڕەنگە بەشێوەی خەیاڵەکانی تۆ نەبێت.

٣- یەکێک لە ھەنگاوە گرنگەکان پێش رازی بوون بە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ناسینی خێزانی ئەو کەسەیە کە ھاوسەرگیری لەگەڵدا دەکەیت.

٤- ھەوڵبدە پێش پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سروشتی و ئاسایی کارەکانی خۆت ڕاپەڕێنیت، بەبێ ئەوەی خۆت تووشی شپرزەیی بکەیت.

٥- ڕاستگۆیانە بدوێ لەگەڵ ئەو کەسەی دەتەوێت ھاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت، واتە ھەموو ئەو بەرپرسیاریەتیانەی ھەیە وەک کارکردن و ئەرکی ماڵەوە وەک خۆی باس بکەن و ڕاوێژی یەکتری بکەن، کە چۆن پێکەوە ژیانێکی سەرکەوتوو دروست بکەن و چ وەک ژیانی خۆتان یان منداڵەکانتان.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن