شەممە, 19 ئاب 2017

بۆ باشترکردنی توانای مێشکی منداڵەکەت پێش خەوتن ئەم کارە ئەنجام بدە

 


ئەگەر خوێندنەوەی کورتە چیرۆکی شەوانە بە شێک نیە لە ژیاننی رۆژانەی تۆ لەگەڵ منداڵەکەت ئەوا ھەوڵبدە شەوانە کورتە چیرۆک بۆ مکنداڵەکەت بخوێنیتەوە .

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەی کە لە رۆژنامەی (دەیلی مەیلی) بەریتانی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵەکەت ئەبێتە ھۆی پاڵشتیکردن و باشترکردنی توانای ئاستی زانینی ئەو منداڵە .

وە ھەروەھا توێژەروەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە خوێندەی چیرۆک بۆ منداڵان ھانی منداڵان ئەدات بۆ ئەوەی بە شداریەکی چالاکیان ھەبێت .

توێژینەوەی زاناکان لە (سەنتەری سینسینتای پزیشکی تایبەت بە منداڵان ) ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خوێندەوە کاریگەری دەبێت لە سەر مێشکی منداڵان لەو تەمەنی کە منداڵە کە پێش ئەوەی برواتە خوێندنگە .

وە بە بەکارھێنانی وێنەیەکی موگناتیسی کارکردن توێژەرەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە چالاکیەکی گەورە ھەیە بۆ کارکردنی مێشکی منداڵان لە کاتێکدا کە تەمەنی (٤) ساڵە .

وە کرداری زۆر دەکات لە داھێنانەکانیدا لە کاتێکدا کە گوێی لە چیرۆکەکە دەبێت .

بە گوێرەی دەر ئەنجامی ئەو توێژینەوە کە دکتۆر ( جون ھوتون)ھەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە بە شێک لە دایکان و باوکان ھەستان بە بەشداریکردن بە خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵەکانیان و وەھەروەھا پرسیاریان ئاراستە کردوون وە بە شێوەیەک کە ھەماھەنگی ھەیە لە نێوان کە س و کاری ئەو منداڵە لە کاتێکدا کە ئەو چیرۆکەی بۆ ئەخوێنێتەوە .

وە ھەر لە چوارچێوەدا ئەتوانێت پارێزگاری بکات لە چالاکییەکانی مێشک وئەو پێشکەوتنانەی کە ھەیەتی لە کاتێکدا کە خوێندنەوەی ئەو کتێبانە بۆ منداڵان کاریگەری دەبێت پێش تەمەنی چوونە خوێندنگەیان .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن