شەممە, 19 ئاب 2017

دایە گوڵە

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 


- شەهید دایە گوڵە كریم ئەحمەد لە ساڵی (1993) لە قەڵادزێ‌ لە خێزانێكی هەژار چاوی بە دنیا هەڵهێناوە .
- لە (2/5/1989) بە دەستی ئەمنە بەزیوەكانی ئەمنە سوتاوەكەی سلێمانی دەستگیر دەكرێت و لە زینداندا لەگەڵ جگەرگۆشەكەی (شەهید محمود) ی كوڕی ڕووبەڕووی ئەشكەنجەو سزای ناڕەوای دڕندەكانی رژێمی بەعس دەبێتەوە ، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر سیخوڕەكانی ئەمنە سوتاوەكەی سلێمانی دەگەنە ئەو بڕوایەی كە ناتوانن هیچ نهێنیەكی پێ‌ بدركێنن و لەو پێناوەدا لە (25/11/1989) لە سێدارە دەدرێت ، گیانی پاكی تێكەڵ بە لاپەرەكانی مێژووی نەمری و جەربەزەیی خوشكە لەیلا قاسم دەبێت .
- لە پاش راپەرینە مەزنەكەی (1991) كە لیژنەی مافی مرۆڤ لە گەراندابوو بۆ دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی كە لە سەرتاسەری كوردستاندا هەبوون رێگایان دەكەوێتە گۆرستانی شەهیدان لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی ، كە یەكەم گۆر هەڵدەدەنەوە دەبینن ئافرەتێكی تێدایە بە جلەكانیەوە دواتر دوای لێكۆڵینەوە لەو لاشەیە دەردەكەوێت كە ئافرەتێكی تەمەن (50) ساڵی یە و لە كاتی خۆیدا لە سێدارە دراوە ، بە یارمەتی پزیشكی دادی سلێمانی دەزانرێت كە ئەو شەهیدە دایە گوڵەیە .
- لە رێكەوتی (12/1/1992) تەرمی پیرۆزی شەهید دایە گوڵەیان لە گۆرستانی گردی سەیوانەوە گواستەوە بۆ ئارامگەی شاری قەڵادزێی دووجار شەهید ، نەمری بۆ مامۆستای قوتابخانەی حۆراگری ، سەروەری بۆ دایكی پاڤێڵی پاڵەوانی رۆمانی مەكسیم گۆركی لە كوردستان .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن