شەممە, 19 ئاب 2017

سامیە عبدالحمید تیلی

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

-لە ساڵی (1920) لە شاری زاخۆ لە دایك بووە .
-ئافرەتێكی تێكۆشەری خەڵكی شاری زاخۆیە ،لە پەنجاكانی سەدەی بیست پەیوەندی كردووە بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە .
-هەر لەو ساڵانەدا پەیوەندی كردووە بە رێكخراوی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و لە پێش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول بەرپرسی رێكخستنەكانی یەكێتی ئافرەتان بووە لە زاخۆ هەروەها رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە رێكخستنەكانی پارتیدا لەو ماوە سەختەدا و كاری گەیاندنی زانیاری بووە بە رێكخستنەكانی حیزب لەو ناوچانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی شۆرش دا بووە .
-پاش ئەوەی كە رژێم بە چالاكیە نهێنیەكانی دەزانێت راستەوخۆ دەچێتە ناوچەكانی شۆرش و پەیوەندی دەكات بە شۆرشەوە .
-خاتوو سانیە لە شاخیش رۆڵێكی بەرزی هەبوو چ لە رێكخستنی حیزبی و چ لە كارەكەی خۆی لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە و لەو كاتەدا تاكە ئافرەت بووە كە لە نەخۆشخانەی مەیدانی پێشمەرگە كاری كردووە .
-ئەندامی كۆنگرەی شەشی پارتی دیمەكراتی كوردستان بووە .
-لە ساڵی (1996) كۆچی دوایی كردووە .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن