شەممە, 19 ئاب 2017

( شكریە حسین عبدالله )

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

حاجی ( شكریە حسین عبدالله ) لە دایكبووی ( 1/7/1936 كویسنجق / اربیل ) ە ، خێزانی حاجی ( عپمان عمر مام یحیی ) (پشكۆ ) ی شاعیرە ، دایكی سێ‌ برای شەهیدە بەناوەكانی ( شەهید مام یحیی ) و ( شەهید كارۆخ ) و (شەهید ئاسۆس ) ە كە لە ڕێكەوتی 21/5/1994 شەهید بوون ،یەكێكن لە خانەوادە ناودارەكانی شاری كۆیە ، یەكێكە لەو ئافرەتانەی كە وەكو دایكی سێ‌ برای شەهید لە ڕێو و ڕەسمێكی شایستەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز ( مەسعوود بارزانی ) دەستی ماچ كردووە، حاجی شوكری ژنێكی زۆر هەڵكەوتوو و شۆرشگێربووە لەگەڵ حاجی عپمانی هاوسەری پێشمەرگایەتی كردووە و ماوەیەك لە شاخ بووە و چەندین چالاكی جۆراو جۆری ئەنجام داوە بۆ خزمەتی كوردایەتی و نیشتمان پەروەری شان بەشانی حاجی عپمانی هاوسەری لە دژی ڕژێمی بەعسی فاشی كە دوژمنی كورد و مرۆڤایەتی بووە . بەردەوام و تاكو ئێستاش تاكە هیواو ئاواتی تەبایی و برایەتی و رۆحی پێكەوە ژیان بووە لە نێو تاكەكانی كۆمەڵگای كوردەواری .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن