شەممە, 19 ئاب 2017

قەدەم خێر

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

یەکێکە لە ژنە ناودارەکانی ناوچەی لوڕستان، رابەرایەتی شۆڕشی پشتکۆی کرد. خاوەنی سوپایەکی گەورە و پڕچەک بووە، هەروەک چۆن خۆی خاوەنی بیرو باوەڕی پاکو بێگەرد بوو. کۆششی کردووە لەپێناوی ئازادی و سەربەستی نەتەوەی کورد دا، رەزا شا توانی بەفڕو فێل (شا موراد خان)ی برای شەهید بکات، شەهیدبوونی براکەی هانیدا زیاتر بڵێسە بەشۆڕشو خەبات و تۆڵەسەندن لەدوژمن بدات، لەنامەیەکیدا بۆ شێخی نەمر داوای کردووە کە هێزو توانایان یەکبخەنو پەلاماری هێزی دوژمن بدەن. دوای ئەوە سوپای شا زۆر دڕندانە پەلاماری ناوچەی پشتکۆی داو دەستیانکرد بەکوشتنو بڕینو تاڵانکردن، قەدەم خێر پێنج ساڵ قارەمانانە دژی سوپاکەی شا جەنگی کرد، کاتێک دوژمنان زانیان شەڕ لەگەڵیا سوودی نییە، بیریان لەفێڵ و پیلان کردەوەو توانیان دوو بەرەکی بخەنە ناو خێڵەکانی ئەو ناوچەیە، لەئەنجامی خیانەتکردنو بەڵێنپێدان بە لێبوردنی گشتی توانیان شۆڕشەکە سەرکوت بکەن.
ڕەزا شا لە گەڵ نامەکەیدا بۆ قەدەم خێر قورئانێکی نارد تا باشتر بڕوا بەو لێبوردنە بکەن کە بۆی دەرکردوون. تەنانەت نەک هەر سەر لەشکرەکانی قەدەم خێر باوەڕیان پێکرد، بەڵکو قەدەم خێر خۆیشی باوەڕی بە رەزا شا کردو خۆیان دا بەدەستەوە.
پاشان رەزا شا (17) کەسی لە بەرپرسەکانی ئەو شۆڕشە لەسێدارەداو قەدەم خێریشی زیندان کرد.
سەرچاوەکان ئەڵێن قەدەم خێر دوا رۆژی ژیانی لە زینداندا بەسەر برد

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن