شەممە, 19 ئاب 2017

ئایشە شان

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

ئایشە شان

ئایشە شان (١٩٣٨- ١٩٩٦) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی ئامەدە.
ژنه‌ هونه‌رمندی کورد ئایشه‌ شان له‌ مێژویه‌کی پڕ شانازیدا

ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا سه‌ری بۆ ده‌وله‌تی تورک دانه‌نه‌واندووه‌ و نان بڕاو کراوه‌ به‌خاتری ئه‌وه‌ی گۆرانی به‌ زمانه‌ شیرینه‌که‌ی دایک کوردی بچڕێ یادت زیندوو ڕۆحت ئارام له‌ شارى دیاربه‌كر له‌ دایكبووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كى )عه‌ره‌ب شێخ و ئه‌ربه‌داش( گه‌وره‌ بووه‌، دایكى )حه‌بیبه‌ خانم( له‌ بنه‌ماڵه‌ى )حه‌جى مسته‌فا به‌گێ ئه‌رزه‌ڕۆمى(ییه‌ و باوكى )عوسمان به‌گ( له‌ خێڵى جبریانه‌، بنه‌ماڵه‌یه‌كى ئایینى و باوه‌ڕدار بوون به‌ بنه‌چه‌ى ڕه‌سه‌نى دابونه‌ریتى كورده‌وارى. باوكى ئایشه‌شان مرۆڤێكى ده‌نگخۆش و به‌ناوبانگ بووه‌ و زۆرجار له‌ ماڵه‌كه‌یاندا كۆڕى ده‌نگبێژان سازبووه‌، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئایشه‌شان ئافره‌ت بووه‌، له‌ناو ئه‌و جۆره‌ كۆڕانه‌دا، گۆرانى نه‌گوتووه‌، هه‌رچه‌ند هه‌میشه‌ش گوێبیستى ئه‌و سترانگه‌له‌ بووه‌... ئه‌مه‌ وایكردووه‌ بنه‌مایه‌گى پته‌وى هونه‌رى دابمه‌زێنێت. دواتر باوكى ده‌زانێ كه‌ كچه‌كه‌ى ده‌نگێكى به‌سۆزى هه‌یه‌، به‌لام ڕێگه‌ى پێنادا گۆرانى بڵىَ، به‌ڵكوو بۆ خوێندنى قورئان، ده‌ینێرێت. به‌هۆى ئه‌وه‌ى باوكى كارمه‌ندى ده‌وڵه‌ت بووه‌ و كاره‌كه‌ى بۆ شارۆچكه‌ى )دێریكا چیایێ مازى( ده‌گۆرازرێته‌وه‌، كه‌ سه‌ر به‌ شارى مێردینه‌، ماڵیان بۆ ئه‌وێ ده‌چێت و له‌وكاته‌دا ئایشه‌شان له‌ ته‌مه‌نى بیست ساڵی و كچێكى شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، له‌سه‌ر خواستى باوكی شوو به‌ گه‌نجێكى دێریكى ده‌كات، به‌لام بنه‌ماڵه‌ى مێرده‌كه‌ى ناڕه‌حه‌ت ده‌بن به‌وه‌ى كه‌ ئافره‌تێكى نامۆ بووه‌ به‌ خێزانى كوڕه‌كه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌سه‌ر ئایشه‌شاندا، ژنێكى دیكه‌ بۆ مێرده‌كه‌ى ئلیشه‌ شان ده‌هێنن، ئایشه‌شانیش هه‌وێدارى پێ قبوڵ ناكرێت و واز له‌ مێرده‌كه‌ى ده‌هێنێت، له‌هه‌مانكاتدا ماڵه‌ باوانى ئه‌مه‌یان پێ باش نابێت، ناچار ئایشه‌شان ڕوو له‌ شارى دیلۆك )عه‌ینتاب( ده‌كات و كارى دوورمان و كارگوزارى مالان ده‌كات. دواتر به‌هاوكارى )نائیل بایشوو( له‌ ڕادیۆى عه‌ینتاب وه‌ك سترانبێژێك ده‌ستبه‌كارده‌بێت، بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ گۆرانى توركى ده‌ڵێت، كاتێك هه‌ست ده‌كات كه‌ ده‌توانێ گۆرانى كوردى باشتر بڵىَ، ده‌ستده‌كات به‌ گوتنى گۆرانى كوردى، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕادیۆى عه‌ینتاب گرێبه‌سته‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن