شەممە, 19 ئاب 2017

فه‌تانه‌ی وه‌لیدی

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

فه‌تانه‌ی وه‌لیدی خانمی گۆرانیێژی كوردی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به‌یه‌كه‌م كچه‌ كورد داده‌نرێت كه‌له‌تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌جلی كوردییه‌وه‌ گۆرانی ووتوه‌.
فه‌تانه‌ی وه‌لیدی له‌ سه‌رده‌می منداڵییه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌وه‌ له‌ رێگای به‌شداری کردن له‌ رێوڕسمه‌کان له‌و بواره‌دا چالاکی هه‌بوو و دواتر به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌و بواره‌دا کاری کرد.
ناوبانگی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ نه‌ک ته‌نیا له‌ کوردستان به‌ڵکوو له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش په‌ره‌ی سه‌ند و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی موزیک له‌وانیش فیستیڤاڵی موزیکی ته‌ورێز کرد.
دوای شۆڕش ساڵی (1979) له‌ ئێران و زۆربوونی گوشاره‌کان له‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندان به‌ تایبه‌تی گۆرانیبێژانی ئافره‌ت و رێگه‌ گرتن له‌ چالاکی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌، "فه‌تانه‌" نه‌یتوانی له‌ سه‌ر چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێت .
گۆرانییه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هه‌موو کاتێک له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ پێشوازییه‌کی به‌رچاویان لێکراوه‌، له‌ ناودارترین گۆرانییه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ (مه‌ستووره‌ی مه‌ستان) و (لایه‌ لایه‌) و (سه‌بری).
به‌ووته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌شاری سنه‌ رۆژی 24/4ی ئه‌مساڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك رێزیان لێنراوه‌ له‌شاری سنه‌ كه‌یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده‌كان فه‌تانه‌ی وه‌لیدی و باوكی بوونه‌ شان به‌شانی خاتوو سیمین
له‌ باره‌ی باری ده‌رونی فه‌تانه‌ “ ئه‌وه‌نده‌ بارودۆخی ده‌روونی خراپه‌ زۆر درك به‌هه‌ندێك شت ناكات، ئێستا باوكی خزمه‌تی ئه‌كات كه‌باوكی گۆرانی بێژێكی دیاری ئێرانه‌، ئێران هیچ بۆ كورد ناكات بۆیه‌ هاوكاری ناكات”
ماڵه‌ بێنازه‌كه‌ی فه‌تانه‌ی وه‌لیدی وه‌ك ماڵی هه‌ژارترین كه‌سه‌ به‌س پڕه‌ له‌خۆشه‌ویستی و وه‌فا، سۆزی ڕه‌سه‌نایه‌تی هه‌موو شوێنێكی گرتووه‌ و به‌ده‌نگه‌ بێنازه‌كه‌ی كاتێ به‌كزی ده‌ڵێت: لای لای دڵم لای له‌باخی سینه‌ ئارام بنیشه‌ شادی ببینه‌ روحی مڕۆڤ ده‌ردێنێ.

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن