شەممە, 19 ئاب 2017

ئایشە شان

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 0 / 5

Star InactiveStar InactiveStar InactiveStar InactiveStar Inactive
 

ئایشە شان (١٩٣٨- ١٩٩٦) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی ئامەدە.ژنه‌ هونه‌رمندی کورد ئایشه‌ شان له‌ مێژویه‌کی پڕ شانازیدا

ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا سه‌ری بۆ ده‌وله‌تی تورک دانه‌نه‌واندووه‌ و نان بڕاو کراوه‌ به‌خاتری ئه‌وه‌ی گۆرانی به‌ زمانه‌ شیرینه‌که‌ی دایک کوردی بچڕێ یادت زیندوو ڕۆحت ئارام له‌ شاری دیاربه‌كر له‌ دایكبووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی )عه‌ره‌ب شێخ و ئه‌ربه‌داش( گه‌وره‌ بووه‌، دایكی )حه‌بیبه‌ خانم( له‌ بنه‌ماڵه‌ی )حه‌جی مسته‌فا به‌گێ ئه‌رزه‌ڕۆمی(ییه‌ و باوكی )عوسمان به‌گ( له‌ خێڵی جبریانه‌، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و باوه‌ڕدار بوون به‌ بنه‌چه‌ی ڕه‌سه‌نی دابونه‌ریتی كورده‌واری. باوكی ئایشه‌شان مرۆڤێكی ده‌نگخۆش و به‌ناوبانگ بووه‌ و زۆرجار له‌ ماڵه‌كه‌یاندا كۆڕی ده‌نگبێژان سازبووه‌، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایشه‌شان ئافره‌ت بووه‌، له‌ناو ئه‌و جۆره‌ كۆڕانه‌دا، گۆرانی نه‌گوتووه‌، هه‌رچه‌ند هه‌میشه‌ش گوێبیستی ئه‌و سترانگه‌له‌ بووه‌... ئه‌مه‌ وایكردووه‌ بنه‌مایه‌گی پته‌وی هونه‌ری دابمه‌زێنێت. دواتر باوكی ده‌زانێ كه‌ كچه‌كه‌ی ده‌نگێكی به‌سۆزی هه‌یه‌، به‌لام ڕێگه‌ی پێنادا گۆرانی بڵێ‌، به‌ڵكوو بۆ خوێندنی قورئان، ده‌ینێرێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بووه‌ و كاره‌كه‌ی بۆ شارۆچكه‌ی )دێریكا چیایێ مازی( ده‌گۆرازرێته‌وه‌، كه‌ سه‌ر به‌ شاری مێردینه‌، ماڵیان بۆ ئه‌وێ ده‌چێت و له‌وكاته‌دا ئایشه‌شان له‌ ته‌مه‌نی بیست ساڵی و كچێكی شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، له‌سه‌ر خواستی باوكی شوو به‌ گه‌نجێكی دێریكی ده‌كات، به‌لام بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌ی ناڕه‌حه‌ت ده‌بن به‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تێكی نامۆ بووه‌ به‌ خێزانی كوڕه‌كه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌سه‌ر ئایشه‌شاندا، ژنێكی دیكه‌ بۆ مێرده‌كه‌ی ئلیشه‌ شان ده‌هێنن، ئایشه‌شانیش هه‌وێداری پێ قبوڵ ناكرێت و واز له‌ مێرده‌كه‌ی ده‌هێنێت، له‌هه‌مانكاتدا ماڵه‌ باوانی ئه‌مه‌یان پێ باش نابێت، ناچار ئایشه‌شان ڕوو له‌ شاری دیلۆك )عه‌ینتاب( ده‌كات و كاری دوورمان و كارگوزاری مالان ده‌كات. دواتر به‌هاوكاری )نائیل بایشوو( له‌ ڕادیۆی عه‌ینتاب وه‌ك سترانبێژێك ده‌ستبه‌كارده‌بێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گۆرانی توركی ده‌ڵێت، كاتێك هه‌ست ده‌كات كه‌ ده‌توانێ گۆرانی كوردی باشتر بڵێ‌، ده‌ستده‌كات به‌ گوتنی گۆرانی كوردی، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕادیۆی عه‌ینتاب گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن