سێ شەممە, 26 ئەیلول 2017

ئافرەتانی كوردستان پشتوانی لە ریفراندۆم دەكەن

د. مەیادە محەمەد نەجار
گەلی كورد وەك یەكێك لەمیللەتە خەباتگێرەكانی جیهان ساڵانێكی زۆر لەپێناوی ئازادی و خەباتی نیشتیمانیدا هەموو هەولێكی دا بۆ گەیشتن بەئاوات و ئامانجەكانی، تەنانەت بەدرێژای سەدەی بیستەم میللەتی كورد رووبەرووی گەورەترین پلانی جیهانی بووه‌وه‌ بۆ لەناوبردنی شۆرشەكانی ، چەندینجار وولاتانی هەرێمی هەموو هەولێكیان ئەوەبوو كە گەلی كورد لەناوبەرن بەلام میللەتی كورد بەجەرگانە بەرەنگاری هەموو هەولێكی نەزۆكی نەیارانی بووەوە بەچەكی پێشمەرگەو خۆێنی شەهیدانی سەربەزر مێژوویەكی پر لەسەروەری بۆ خۆی تۆماركرد.
ئەگەر كەمێك ئاوڕێك لەمێژووی خەباتی نیشیتمانی لەكوردستان بدەینەوە دەگەینە ئەو راستیەی كە ئافرەتانی كورد لەسەردەمی قەدەم خێر و خانزادی میری سۆران رۆلێكی كاریگەریان لەگشت شۆرش و ڕاپەرینەكاندا هەبووە،مێژووی گەلی كورد هەمیشە ئەو ڕاستیە دەردەخات كە ئافرەتانی كوردستان بەدرێژای سەرجەم شۆڕشەكان شان بەشانی براكانیان لەبەرەكانی جەنگ بەشداربوون، و چەندەها ئافرەتیش لەپێناوی دۆزی ڕەوای نەتەوەی كوردا خەباتیان كردووە، هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ سەربەخۆیی كوردستان. لێرەدا وەك روون و ئاشكرایە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێز( سەرۆك مەسعود بارزانی) لەرۆژی‮ ‬٧ی‮ ‬حوزەیرانـی‮ ‬2017دا پەیامێكی مێژووی بەئامادەبوونی ‬نوێنەری زۆربەی‮ ‬پارتە سیاسییەكان ڕاگەیاند، كە ‬25ی‮ ‬ئەیلوولی‮ 2017‮، وەك‮ ‬ڕۆژ‮ی ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم دەستنیشانكرا، كەئەمەش رۆژێكی زۆر مێژووی و پیرۆزە بۆ هەموو تاكێكی كورد چونكە بەدرێژایی مێژووی دابەشكردنی خاكی كوردستان، كورد لە پێناو رزگاری و سەربەستی و گەڕانەوەی سەروەریی خۆیدا خەباتی كردووە و قوربانی داوە، لەپیناو سەربەخۆیدا میللەتی كورد بەهەردوو ڕەگەزەوە رەنجێكی زۆربێوچانیان داوە، سەدان هەزار رۆڵەی ئەم نیشیتمانە لەشۆرشەكاندا شەهیدبوون، واتا هەر تاكێك كە مێژووی رابردووی دژواری ژێردەستەبوونی گەلی كوردی لەژێر ستەم و چەوساندنەوەی سەركردە زاڵمەكانی عێراق خوێندبێتەوە،ئاورێك لەو زوڵم و زۆرەی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بداتەوە دەبێت بە بێ دوو دڵی پاڵپشتی ریفراندۆم بكات و بە (بەڵێ) دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان بدات.
ئەوەی بەلای ئێمەی ئافرەتانەوە گرنگە ‬دیاریكردنی‮ ‬ڕۆژێك بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و گرنگە،‮ ‬شانازییەكی‮ ‬گەورەیە بۆ هەموو تاكێكی ئەم وولاتە بەئافرەت و پیر و گەنج و پیاو منداڵ و نەوجەوانەوە ، چونكە ڕیفراندۆم یاساییترین و‮ ‬دیموكراسیترین هەنگاوە بۆ بەدەستهێنانی‮ سەربەخۆیی میللەتەكەمان، رزگاربوون لەژێردەستەی وولاتی عێراق كەنزیكەی‮ ‬100 ‮ ‬ساڵە خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ لەپیناویدا خەبات دەكات، بەبڕوای من دەبێت گشت تاكێكی ئەم وولاتە ‬وەك ئەركێكی‮ ‬نیشتمانی و نەتەوەیی هەموو هەوڵ و تواناكان بۆ كۆكردنەوە دەنگی‮ "‬بەڵێ‮" ‬تەرخان بكرێن، ئافرەتانیش دەتوانن رۆڵێكی زۆر كاریگەرییان هەبێت بەتایبەتی لە هەموو كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوودا ئافرەتان كاراكتەرێكی سەرەكی پرسە ستراتیژیەكانن بەتایبەتی سیاسی و نەتەوەییەكان، ئافرەتانی كوردستانیش لە مێژووی دوورەوە تا هەنووكە، لە بنیادنانی هزری سیاسی و نەتەوەیی ودروستبوونی راپەرینەكاندا رۆلێكی كارایان هەبووە،لە ئێستاشدا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ئامادەباشیدایە ، ئافرەتان شان بەشانی پیاوان دەبێت رۆلی كارایان هەبێت . دەبێت چالاكوانان پێشەنگ بن دەبێت ئافرەتانی چالاكوان و ئەو ئافرەتانەی كەلەرێكخراوەكاندا كاردەكەن لەرێگەی پەیام و سەردانی كردنیان بۆ گشت ناوچەكان و تەنانەت پێویستە بەهەموو كۆمەڵگەی بگەیەنن كە ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان وەرچەرخانێكی گەورەیە لە مێژووی پڕ سەروەری و قوربانیدانی گەلی كورد و پرسی دەوڵەت و سەربەخۆبوون هیوای لە مێژینەی هەموو كوردێكی دڵسۆزە بۆیە دەبێت هەموو كوردێك پشتگیری ئەم هەنگاوە مێژووییە بكات. خالێكی زۆر گرنگ پێویستە ئافرەتان لەرێگەی ئەركەكانیانەوە لەهەر پیشەیەك بن جا مامۆستابن یان فەرمانبەر یان هەرپیشەیەكی تر دەتوانن هەموو هەولێكیان بخەنەگەر بۆسەركەوتنی پرۆسەكە ، وەك دەبینین ناحەزانی كورد بە هەموو شێوەیەك دژایەتی ریفراندۆمەكە دەكەن، بەڵام هەرێمی كوردستان چاوەڕێی هیچ كام لەو كەسانە نابێت لە هیچ لایەك، چونكە ئەگەر خۆمان هەوڵی بۆ نەدەین ئەستەمە هیچ كارێك سەربكەوێت واتا مرۆڤ دەبێت خۆی بڕیاربدات و كار لەسەر سەركەوتنی كارەكانی بكات، دەبێت بەهەوڵ وكۆششی گشت لایەك كار لەپێناو سەرخستنی ریفراندۆمەكەدا بكەین. دەبێت رێكخراوەكانی ئافرەتانیش هەوڵی خۆیان چڕبكەنەوە هەوڵبدەن بەگەیاندنی دەنگی بەڵی هانی گشت هاولاتیان بدەن، بەتایبەتی ئافرەتان چونكە رێكخراوەكان دەتوانن كاریگەریەكی زۆر گرنگیان لەسەر ئەم بابەتە هەبێت و چونكە وتنی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەركی سەرشانی هەر هاونیشتمانییەكە و ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقیشە كە بە گەرمی لە ریفراندۆم بەشداری بكەین، چونكە زۆر جار گشتپرسی یان ریفراندۆم، چارەنووسی ئەو نەتەوانەی گۆڕیوە كە ژێردەستە و زوڵملیكراو بوون، میللەتی كوردیش یەكێكە لەو نەتەوە گەورانە كە تا ئێستاش خاكی داگیركراوە سالە های سالە خاكەكەی بەسەر چەند وولاتێكدا دابەشكراوە، سالانێكی دروودرێژە هەموو وولاتانی جیهان غەدر لەمییلەتی كورد دەكەن، دەبیت ئەو راستیە بزانین و نابیت چیتر بەمانەوە لەگەڵ عیراقدا رازی بین، لەسەر ئەم شیكردنەوەیە دەگەینە ئەو راستیەی كە رۆژی ریفراندۆم رۆژێكی زۆر پیرۆزە بۆ هەمووان بۆگشت تاكیك بەبی جیاواز چونكە هەبونی دەولەت لە ژیانی روژانەی نەتەوەكان و بەریوەچوونی كاروبارەكانیان رەنگی داوەتەوە . لەكۆتایدا ئێمەی ئافرەت ئەركی سەرشانمان زۆر پیرۆزە دەبێت لەم قۆناغەدا هەوڵی زۆر بدەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم چونكە

ئەگەر بماونەوێت نەوەكانی داهاتوو بەئاسودەی بژین دەبێت هەولی سەرخستنی پرۆسەكە بدەین و گشت كاریك بكەین بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە.

ئەو بابەتە لە بڵاوكراوەی "بەڵێ‌" ژمارە 2 یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن