دوو شەممە, 25 ئەیلول 2017

دەنگە بەڵێیەكان سەركەوتن مسۆگەر دەكەن

شنۆ ئەمین مەنسور

دەنگە بەڵێیەكان سەركەوتن مسۆگەر دەكەن

‎ڕێفراندۆم پرۆسەیەكی گرنگ و چارەنووسازە . لە پرۆسەی ئەنجامدانی ئەم شێوازە ڕێفراندۆمەدا ھاوڵاتیانی ھەرێمێك "جوگرافیایەك " بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایا ھەرێمەکە ببێتە" دەوڵەتێكی سەربەخۆ" یان وەكو بەشێكی دانەبڕاو لەگەڵ ناوەند دابمێنێت . ‎ھەموو جارێ بەدەستھێنانی دەنگی زۆرینەی بەڵێ لە ڕیفرادۆمێکدا ڕاستەوخۆ دوای ئاشكراكردنی دەرئەنجامەكان نابێتە ھۆی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوون چۆنكە پروسەی دایەڵۆگی و لێكتێگەیشتنی دوای رێفراندۆم قوناخێكی یەكجار گرنگە و وا پیویست دەكات نوینەران و سیاسەتوانان ‎زۆر ژیرانە ھەنگاوە یاسایی و نێودەوڵەتیەكانیان ھەڵنێن . ‎بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە ئەزموونی وڵاتانی تر كە بە پرۆسەی ڕێفراندۆم و دواتریش سەربەخۆییدا تێپەر بوون باس بكەین ‎نەتەوە یەکگرتوەکان سەرکەوتن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و پاراستنی گەلی تەیموری رۆژهەڵات، دادگای دادی نێودەوڵەتی لە شاری "دەنھاخ" سەبارەت بەو کێشەیەی لە نێوان ھەر سێ وڵاتی پورتوگال و ئوستورالیا بوو سەبارەت بە تەیمور، بڕیاری خۆی لە ٣٠ ی ٦ ی ١٩٩٥ سەبارەت بە سكاڵای پورتوگال لە سەر ئوسترالیا دەرکرد و، دادگا رایسپارد کە جەختکردنی پورتوگال لەسەر ئەوەی کە مافی چارەنووسی گەلان خاسیەتی ئیلزامی گشتی هەیە هەروەک لە سەرەتای دیباجەی نەتەوە یەکگرتوەکان ھاتووە ھیچ ڕێگرییەك نیە لە پراكتیزەكردنی ئەو مافە هیچ گرفتێکی یاسایی ونێودەوڵەتیش دروست نابێت ،بۆیە لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت پرینسیپی مافی چارەنووس لە لایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دانی پێدا نراوە .‎لە ساڵی ١٩٩٩، دوای ٤٥٠ ساڵ لە حوکمی بێگانە (پورتوگال و هۆڵەنداو ئوستوڕالیا) و، ٢٥ ساڵ لە حوکمی داگیرکاری ئەندەنوسیا، دانشیتوانی تەیموری رۆژهەڵات بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ٣٠ی ئابی ١٩٩٩ریفراندۆمی سەربەخۆییان ئەنجامداو، لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٢ بە شێوەیەکی فەڕمی بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان سەربەخۆییان راگەیاند.بۆیە گرنگە لەوە تێبگەین پرۆسەی ڕێفراندۆمی كوردستان رەھەندێكی نێودەوڵەتی ھەیە و سەرەڕای ڕێگرییە ناوچەیی و ھەرێمیەكان دەتوانرێت دەزگا نێونەتەوەییە یاسایی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ھاوكارمان بن بۆ قوناغی دوای ڕێفراندۆم .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن