سێ شەممە, 26 ئەیلول 2017

فاكتەرەكانی بە‌ ‌هێزی پارتی و شانازیەكانی پارتی بون

د.ڤیان سلێمان
پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك پێویستیەكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوەو لەناوبردن دەبوەوە، بە رابەرایەتی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیمان بارزانی نەمر دامەزراوە.
دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژوی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی ، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسی توانەوەو لەناوچونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەراندەوەو ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .
پارتی توانی ، تواناكانی گەلی كوردستان لەحزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆبكاتەوەو ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژو پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان.
لە ڕووی پرۆگرامەوە پارتی ناسنامەی دیموكراسی بۆ خۆی پەسەند كردو، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بواری ڕەخساند بۆ كار كردنی ئافرەت لە ڕیزەكانیدا، پارتی دیموكراتی كوردستان هەرزوو هەستی بەوە كرد ، كە بزووتنەوەیەكی سیاسی شۆڕشگیر پێویستی بە رێكخراوێك هەیە، كە تایبەت بێت بە ئافرەت هەر بۆیە یەکێتی ئافرەتانی کوردستانی دامەزراند .
پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو حیزبەی بۆ كوردستانیان تێدەكۆشێ و سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی كوردستان دەبینێتەوە، ئەو حیزبەی كە بە درێژایی مێژوی دامەزراندنی خۆی ڕادەستی هیچ گوشارێك نەكردووەو لە قەیران و تەنگژەكاندا لە هەموو كات زیاتر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزتربووە.
وەك گەورەترین هێزی كوردستانی هێزی سەرەكی بوو لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و لەو پێناوەشدا گەورەترین قوربانی بەخشی، ئەمەش ئەوەی سەلماند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین بەربەستە لە رووی ئەوانەی، كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و گەلی كوردستان .
لەمڕۆدا و دوای حەفتاو یەك ساڵ تێكۆشانی هەمەلایەنە، لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی پارتی نوێنەرایەتی گەلی كوردستان دەكات ، پارتی ئاڵا هەڵگری سەربەخۆیی كوردستانەو سەركردایەتی بەرەی ریفراندۆم دەكات، وەك دەبینین نەیارانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، نەیاری پارتین، لە هەمان كات نەیاری هەموو سەروەریەكانی كوردستانن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، كە پارتی واتە كوردستان و كوردستان واتە پارتی .
گەورەترین شانازی پارتی ئەوەیە کە، سەرۆکەکەی ئاڵا هەڵگری سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبونی کوردستان و رابەری نەتەوەو پێشەنگی نیشتیمانە .
ئەمانە بەشێکن لە فاکتەرەکانی سەركەوتن و بەردەوامی و بەهێزی پارتی و شانازیەکانی پارتی بون .
ساڵیادی لە دایکبونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەمومان پیرۆزبێت .

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن