سێ شەممە, 26 ئەیلول 2017

شۆڕشی گشتپرسی


هاوژین رسول
گشتپرسی لە کوردستان ئامانج نیە بەڵکو هەنگاوە بۆئامانجی لەمێژینەی گەلی کوردستان کە سەربەخۆییە و بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو خەباتی بۆ کردووەو قوربانی بۆ داوە ، وە گشتپرسی گێڕانەوەی دەسەڵات و مافی بڕیاردانە بۆ تاک و لەدیاریکردنی ئایندەی وڵاتەکەی ، دژایەتی گشتپرسی ناچێتە خانەی ڕکابەری سیاسی و ئۆپۆزسیون بونەوە چونکە ئەوە پرسیێکی نیشتیمانیەو پەیوەستە بە تێکڕای تاکی کوردستانەوە نەک حزبێکی دیاریکراو وە بۆ دژایەتی گشتپرسی سەرجەم پاساو و ڕونکردنەوە کان ڕەوایی بە دژایەتیەکە نادات . ئەوانەی کۆسپ دروست دەکەن و کار بۆ شکستی پرۆسەکە دەکەن جیاوازن لەبیرو ڕا و ئامانج و دەکرێت وەک گروپ پۆلین بکرێن گروپی یەکەم ئەو سیاسیانەن خواست و بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی یان هەیە و ترسیان لە هەر دەستکەوتێک هەیە بۆ کورد کە مێژو شانەزیەکەی بەناوی ئەوانەوە تۆمار نەکات . گروپی دووەم زۆرینەیان بەشداری شۆڕش و خەبات نەبوون و ئازارو مەینەتی و زیندانی و ڕاگواستنیان نەچشتووە و بەهۆی ڕق و کینەی سیاسەوە و هیچ بەهایەک بۆ دەستکەوت و پیرۆزیەکان و مێژوو دانانێن . لەنێو ئەم گروپەیانەدا ژمارەیەک قەڵەم بەدەست هەیە بەناوی ڕۆژنامەنوس و نوسەرو لەکاتێکدا تەواوی بابەت و لێدوان و نوسینەکانیان زادەی بیری خۆیان نیە و ئیلهامی دژایەتیەکانیان دەرەکەین چونکە لە سەرەتاوە ڕاسپێردراون بۆ ناشیرینکردنی هەر هەوڵێک بەئاراستەی ئامانج بۆ ئەوکارەشیان پەنا بۆ دورشمی بریقەدار و هەست بزوێن دەبەن و سوارشەپۆلی ناڕەزایی جەماوەر دەبن . هەر چۆنێک بێت ئێستا لە کوردستان دوو بەرە بەزەقی دیارە و پارتی پێشەنگە لە بەرەی سەربەخۆیی هاو بیرەکانی وەک هاوکار دەبینرێن چونکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە یەک هەڵوێست نین لە پرسی سەربەخۆیدا هەر ئەمەشەوایکردووە لەسەرجەم هەنگاوەکاندا چاوەکان لەسەر پارتی بێت و تیری ناحەزانیش ئاراستەی پارتی دەکرێت . بەڵام لەسەڕوی هەموانەوە خەڵکی کوردستان هەیه دژایەتی سەربەخۆیی و ڕوی ڕاستەقینە هێزو لایەنەکان بەڕونی دەبینن و بەبێ گوێدانە ئەو دەنگە ناشازانە بەپیر گشتپرسیەوە دەچن و دەنگی بەڵێ دەکەنە گوڵی وەفا بۆ سەر گۆڕی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و چارەنوسی وڵات بۆ سەربەخۆیی دەگۆڕن و خەونی دوژمن و نەیارانی ناوخۆ و دەرەوە لەگۆڕ دەنێن.

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن