یەک شەممە, 24 ئەیلول 2017

دڵنیام نەخێری تۆ کاتییە

جوان رۆژبەیانی
زۆرینەی خەڵکی کوردستان وا پەروەردە نەکراوە، کە لە ناخەوە بێ ویژدان بێت بەرامبەر خاکی خۆی کە دەڵێین ویژدان, چونکە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی وابەستەی ویژدانە
دڵنیام کاتێک رۆژی دەنگدان دێت و تۆش بۆ پراکتیزە کردنی مافی سرووشتی خۆت بەرەو سندوقی دەنگدان دەڕۆیت
لەو کاتەی لیستی دەنگدانەکە وەر دەگریت و قەڵەمەکەت دەگریتە دەست ناتوانیت یەکسەر نەخێر هەڵبژێریت ، ناخت پێت دەڵێت ئاوڕێک لە رابردوو و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بدەوە پێش ئەوەی بڕیار بدەی
بیرێک بكەوە لەو هەموو نەهامتییەی بەسەر گەلەکەتدا هاتووە
بیرێک لە ژێر دەستەیی و بەعس
بیرێک لە ئەنفال، کیمیا باران ئاوارە بوون و ئازار و ئەشکەنجە
بیرێک لە دایکی جگەر سووتاو
بیرێک لە هاوژینێکی خێر لە خۆ نەدیو
بیرێک لە منداڵێکی هەتیوو
ئێستا کاتی دەنگدانە
بەڵام بە ویژدانێکی ئاسوودەوە دڵنیا دەبیتەوە کە (بەڵێ) ی تۆ زۆر شت دەگۆڕێت
(بەڵێ) ی تۆ ئازار و برینەکان ساڕێژ دەکات
(بەڵێ) ی تۆ رێگە لە گەندەڵکاران و تێکدەران دەگرێت
(بەڵێ) ی تۆ لە کوردستانمان بەرەوە دواڕۆژێکی خۆشگوزەران و سەربەخۆ دەبات کە خەونیێکی لە مێژینەی خەڵکی کوردستانە
(بەڵێ) ی تۆ بۆ سەرخستنی هیچ حزب و لایەنێک نییە بەڵکو بۆ سەرخستنی کوردستانە و ئێمەش وەک هەموو گەلان ئەو مافەمان هەیە


ئەو بابەتە لە ژمارە 4 بلاوكراوەی بەڵی تایبەت بە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن