یەک شەممە, 24 ئەیلول 2017

مافی چارەی خۆنووسین و ڕەوشی مافەكانی ئافرەتان لە كەركوك

وەك هەمووان ئاگادارن كە مافی چارەی خۆنووسین یەكێكە لەو مافانەی گرێبەندی نەتەوە یەككگرتووەكان دانی پێدا ناوە بۆ سەرجەم نەتەوەكانی جیهان ، و ئەم مافە لە ڕێی گشت پرسیەكەوە پراكتیزە دەكرێت كە سەرجەم چین و توێژەكانی ئەو نەتەوەیە بەشداری تێدا بكەن ، گەلانی كوردستان بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمەوە یەكێكە لەو گەلە ستەم دیدە و ژێردەستانەی كە ساڵەهای ساڵە دەناڵێنێت بە دەست حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی عێراقەوە و ئێستا بڕیاری داوە لە 25/9/2017 گشت پرسی ئەنجام بدەن بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە (بەڵێ) تا چارەی خۆیان بە دەستی خۆیان بنووسنەوە و چیتر ئەو زوڵم و ستەمە قبوڵ نەكەن و دەوڵەتێك دابمەزرێنن كە خەونی لە مێژینەی سەرجەم دانیشتوانی ئەم ناوچەیەیە ، مافەكانی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستانی ئێستادا و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم جودان ، لە كوردستان مافی زیاتر دراوە بە ئافرەتان چ لە ناو خێزان و چ لە ناو دەسەڵات و بەڕێوەبردنی هەرێمەكە یاخود حكومەت خۆ جێیەكانی هەرێمی كوردستان هەر بۆیە دەبینین یاسای باری كەسێتی ژمارە (188)ی ساڵی 1959ی عێراقی هەموار كراوەتەوە لە هەرێمی كوردستان بە یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2008 كۆمەڵێك مافی بەخشیوە بە ئافرەتان كە لە یاساكەی عێراقدا نەهاتووە و تا رادەیەكی باش توانیوەتی دیاردەی فرە ژنی كەم بكاتەوە لە هەرێمەكە ئەمە جگە لە دەركردنی یاسای توند و تیژی خێزانی و دروست كردنی شێڵتەر وبەشداری پێكردنی ئافرەتان لە سەرجەم كایەكانی دەسەڵاتی سیاسی و بەڕێوەبردن لە هەرێمی كوردستان ، كە ئەمەش بەدی ناكرێت لە پارێزگای كەركوك و سەرجەم ناوچە كوردستانیەكانی تری دەرەوەی هەرێم ، هەر بۆیە ئافرەتانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بە گشتی و پارێزگای كەركوك بە تایبەتی لە 25/9 دەنگدەدەن بە (بەڵێ) تا هیچ نەبێت ئەو مافانەی بۆ ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان فەراهەم كراوە بۆ ئەمانیش فەراهەم بكرێت ، هەرچەندە من دڵنیام بە سەركەوتنی (بەڵێ) لە پرۆسەی گشت پرسی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەر بەخۆی كوردستان مافی زیاتر دەدرێت بە ئافرەتانی كوردستان بە شێوەیەك كە هاوتا بێت لەگەڵ مافی ئافرەتان كە لە سەرجەم جارنامەكانی مافی مرۆڤ و یاسا نێوەدەوڵەتیەكاندا هاتووە.

سروە عبدالله

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن