چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017

لە شاری هەولێر یادی شەهید لەیلا قاسم و هەڤاڵانی بەرز راگیرا 

دوێنی رێكەوتی 15/5/2017 لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بە بۆنەی یادی 43 ساڵەی لە سێدارەدانی شەهید لەیڵا قاسم" و هەڤاڵانی"ئازاد میران،نەریمان فۆئاد ،جەواد هەمەوەندی، حەسەن حەمە رەشید،" هەر سێ‌ رێكخراوی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان،یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی قوتابیانی كوردستان، لەمەراسیمێكی شایستەیان رێكخست بە  ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حكومی و ئەندام پەرلەمان و كەسایەتی و بنەماڵەی و  شەهیدانی "شەهید لەیلا قاسم و هەڤاڵانی" و ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیان و لاوان و ئافرەتان "لەو مەراسیمەدا بەرێز "محمود محەمەد" وتارێكی پێشكەشكرد و هەروەها پەیامی هەرسێ‌ رێكخراو بەو بۆنەوە لە لایەن.ڤیان سلێمان خوێندرایەوە ، شانۆگەری بەرەوە هەنگاونان لە لایەن تیپی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكان بەشێكی تری مەراسیمەكەی رازاندەوە ، مەراسیمەكە بە پێشكەشكردنی خەڵاتی رێزلێنان بە بنەماڵ‌ی شەهید" لەیلا و هەڤاڵانی" كۆتایی پێهات 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن