چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017

لە شاری سلێمانی دیداری "لەیلا قاسم بۆ رێفراندۆم و سەربەخۆیی"بەڕێوە چوو

ئەمرۆ بەرواری ١٦/٥/٢٠١٧ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی(ی.ئا.ک) لەسالیادی لەسێدارەدانی "لەیلا قاسم" و هاورێکانی.دیداری لەیلا قاسم بۆ رێفراندۆم و سەربەخۆیی بە سپۆنسەری دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی -هەڵەبجەی (پ.د.ک) سازکرد. کەتیایدا بەرێزان لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و هەردوو لقی چوار و لقی ٢١ ، نوێنەری رێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنانی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و قوتابیان و لاوان ئامادەبون.
بابەتەکان شرۆڤەیەکی واقیعانەی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بوو، كه ئەم بەرێزانە بوون:
- لەیلا قاسم نمونەی چالاکوانی سیاسی ئافرەتانی کورد ........ خاتوو (ناسک سعید)
 - حەقداری ریفراندۆمی نیشتیمانی بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان(کوردستانی عێراق) لە روانگەی دەستوری عێراقەوە...... بەرێز( حاکم عوسمان وەیسی)
- بە مارکێتینکردنی ریفراندۆم بۆ بەشداریکردنی هاونیشتیمانیان لەو پرسەدا... خاتوو (د. نەزاکەت حسێن) 
 - رێفراندۆم وەک پرسێکی نیشتیمانی بۆ نەتەوەی کورد .... بەرێز(مەشخەڵ کەوڵۆسی)

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن