چوار شەممە, 28 حوزەیران 2017

ئەحمەد كانی لەگەڵ لقی هەولێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ 22 ی ئایاری 2017،بەڕێز ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دوو بە ئامادەبوونی كارگێڕانی لق،لەگەڵ لقی هەولێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كۆبوەوە.
 لەو كۆبوونەوەیەدا،بەرپرسی لقی دوو وێڕای باسكردن لە ئەركی پارتایەتی و بەرپرسیارەتیان بەرامبەر ئەو متمانەیەی پێیان بەخشراوە،ڕۆڵی ئافرەتانی كوردستانی بەرز نرخاند بەدرێژایی مێژوو،بەتایبەتیش لە پشتیوانی كردنی شۆِرش و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
 دواتر بەرپرسی لقی دوو باسی بارودۆخی هەنووكەیی كوردستان و ناوچەكەی كرد بەگشتی كە بەرەو گۆڕانكاریەكی گەورە دەچێت و پێویستە گەلی كوردستان ئامادەیی خۆی بۆ وەربگرێت،بەپێویستیشی زانی هەموو لایەك پشتیوانی سەرۆك بارزانی بن بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن