شەممە, 19 ئاب 2017

خولێكی یەك هەفتەیی لە سەر کاری ڕێکخراوەیی وچۆنیەتی بەرێوەبردنی رێکخراو" كرایەوە

ئەمرۆ رێكەوتی 13\7\2017 بە ئامادەبوونی بەرێز ساسان عەونی " بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرێزد.محەمەد ئیحسان" سەرۆكی زانكۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی و د.ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە هاوکاری زانکۆی ئەربیلی نێودەولەتی كۆتایی هێنا بە خولێکی یەک هەفتەیی كە بۆ ۳۳ئافرەت لەبواری "کاری ڕێکخراوەیی وچۆنیەتی بەرێوەبردنی رێکخراو" كرابۆوە، وانەكان لە لایەن سەرۆكی زانكۆ "د.محەمەد ئیحسان" و مامۆستایانی پسپۆر بە شێوەیەكی زانستی و ئاكادیمی دەوترانەوە لەو مەراسیمەدا بەرێزان"ساسان عەونی. د.ئیحسان . د.ڤیان " وتاریان پێشكەش كرد و دواتر بڕوانامه ی كۆتایی خولەكە بە سەر بەشداربوواندا دابەەشكرا هەروەها لەو مەراسیمەدا خەڵاتی رێزلێنانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەخشرایە سەرۆكی زانكۆ و ئەو مامۆستا بەرێزانەی كە لە خولەكەدا بەشداریوون.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن