شەممە, 19 ئاب 2017

تا ئێستا (3060) ئافرەت لەژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگاركراون

نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێنراوان: تا ئێستا (3060) ئافرەت لەژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگاركراون.
لە سەرەتای كارەساتی شەنگالەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2014 نووسینگەیەكی تایبەت بە ئازادكردنی ئێزیدیەكان دامەزراند لە شاری دهۆك بەناوی (نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێنراوان) ، كە تا ئێستا لە كۆی (3060)كەسی ژێر دەسەڵاتی داعش (1094)ئافرەت و (828)منداڵی ڕەگەزی مێینە ئازاد كراون.
حوسێن قائیدی بەرپرسی نوسینگەكە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا كە چەندین جار داوای هاوكاری لەحكومەتی عیراق كرا بۆ ئازادكرنی ڕفێنراوان یا هاوكاری ماددی و مەعنەوی ئازادكراوان بەلام هەوڵەكان بێ‌ دەرەنجام بوون.
هەروەها ووتی: مێژووی كورد پڕە لە كارەسات و نەهامەتی و جینۆساید لە سایەی حكومەتی عیراقەوە بۆیە پێویستە ئەو چانسەی ئێستا لەدەست نەدەین و هەموومان پاڵپشتی جەنابی سەرۆك بین هەنگاو بەهەنگاو بەهێزەوە دەنگ بە بەڵێ‌ بدەین بۆ ڕیفراندۆم و ئێزدیەكان پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی ئێستا بكەن و ئەوە لەبەرچاو بگرن كە ئەگەر بمانەوێت ئاین و كلتوری ئێزدیەكان بە تایبەتی و كورد بەگشتی پارێزراو بێت دەبێت دەوڵەتی كوردستان دابمەزرێت و هەموو هەنگاوێكمان بۆ بنیادی دەوڵەت بێت.
خاتێ‌ - فەرماندەی هێزێ‌ كچێن ڕۆژ سەر بە فەرماندەی شەنگال ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر ئافرەت دەیەوێت مافی خۆی هەبێت و چیتر ماڵ وێرانی نەبینێت و خاوەن شكۆو كەرامەت بێت دەبێت بە ڕۆندكی چاوی خۆی و خوێنی شەهیدان بكاتە قەڵەم بچێت بۆسەرسندوقی دەنگدان ، دەنگ بە بەڵی بدات بۆ سەربەخۆیی كوردستان.


هیچ كەسێك بەقەد جەنابی سەرۆك بەرگری لە داخوازی و پرسەكانی ئافرەت نەكردووە، بۆیە دەبێ‌ ڕۆژی 25ی سێپتێمبەر هەموومان بەیەك دەنگ بلێین بەڵێ‌ بۆ ڕیفڕاندۆم.
"ئیناس خێرۆ عمر" رزگاربووی دەستی داعشەو ئێستا یەكێكە لە هێزی كچێن ڕۆژ، لە لێدوانێكدا وتی: ئێمە هەموومان پشتیوانی له‌ هەوڵەكانی جەنابی سەرۆك دەكەین بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان و ئێمە لە سەنگەرەكانی خەباتین و بە خوێن بەرگری لەو خاكە دەكەین كە سنووری دەوڵەتی كوردستان دیاری دەكات.
"باسیمە باسو " لە لێدوانێكدا ووتی: جگە لە دایكم، هەموو ئەندامانی خێزانەكەم لە كۆمەڵكوژیەكەی خانەسۆر لەدەستداوە بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی سندوقەكانی دەنگدان دەكەم بۆ بڕیاری دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان تاكو خوێنی ئەو هەزاران ڕۆڵەمان بە فیڕۆ نەڕوات، ڕاستە تەنها دایكم ماوە بەڵام هەموو دۆست و هەڤاڵانم هان دەدەم بۆئەوەی دەنگ بە بەلێ‌ بدەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان بۆ ئەوەی زووتر ببین بەدەولەتی كوردستان و ئەو تراژیدیایەی ئێمە بینیمان دووبارە نەبێتەوە.
ئەو راپۆرتە لە رۆژنامەی"بەڵێ‌" تایبەت بە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن