شەممە, 19 ئاب 2017

له كۆنگرێس باسی هاوپه یمانێتی كوردستان و ئەمریكاو ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت

رۆژی هه‌ینی 28/7/2017‌ كاره‌كانی كۆنفرانسی (كوردستان، هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكا) له‌ واشنتن ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به ڕێزان "مه‌سروور بارزانی" راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و "نه‌جمه‌دین كه‌ریم" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك و "جۆ وێڵسن" ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه‌ نوێنه‌ری كارۆلینای باشوور،‌ سه‌ر به‌ پارتی كۆماریی ئه‌مریكا‌‌ و "ترێنت فرانكس" ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌ پارتی كۆماریی ئه‌مریكا، له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێلیان ده‌بێت و قسه‌ ده‌كه‌ن.
كۆنفرانسه‌كه‌ كاتژمێر 9:00 به‌یانی به‌ كاتی واشنتن (4:00 ئێواره‌) به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین نووسه‌ر و تویژه‌ر و جه‌نه‌راڵی سوپای ئه‌مریكا به‌شداری ده‌كه‌ن.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن