شەممە, 19 ئاب 2017

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی٧ـی٢٠١٧ لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە قوتابییە یەکەمەکانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کرد.

لەو دیدارەدا کە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری پەروەردە سوپاسی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ئەو دیدارە و کورتەیەکی لەسەر پێشکەوتنی پڕۆسەی خوێندن لە کوردستان و ئاستەنگەکان باس کرد.
دواتر (سەرۆک بارزانی) لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە بە دیداری ئەو ئازیزانە و پیرۆزبایی لە قوتابییەکان و مامۆستایان کرد. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: بۆ من زۆر جێی خۆشحاڵییە کە ژمارەیەکی زۆر کچ لە ڕیزی یەکەمەکانی کوردستاندان و کچی شەهیدێکی کوردستان پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە، ئێوە هەمووتان ڕوحی شەهیدانتان شاد کرد و مایەی سەربەرزی و شانازیین.
هەر لە دیدارەکەدا دوو قوتابیی یەکەمی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، بەناوی قوتابییە یەکەمەکانی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد بۆ ئەو پێشوازییە و سوپاسی مامۆستایانیان کرد کە پشتیوانیان بوونە بۆ ئەو سەرکەوتنەیان. هەروەها سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانیان کرد کە لە سایەی ئەوانەوە توانیویانە بە دڵنیاییەوە بخوێنن و بەڵێنیشیان دا کە هەموو توانا

و هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی کوردستان و شادکردنی ڕوحی شەهیدان دەبێت.

kdp.info

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن