شەممە, 19 ئاب 2017

ئافرەتانی كەركوك بە پاڵپشتكردنی ریفراندۆم،ئازادی و پێكەوەژیان لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەدەست دەهێنن

لە رۆژی 25 ی ئەیلولدا تەنیا كورد دەنگ نادات بەڵكو چەندین پیكهاتەی نەتەوەی و ئاینیش دەچنە سەر سندووق و بەڵای خۆیان داهاتوویەكی سەقامگیر و پاریزراو لە چوارچیوەی دەولەتی كوردستاندا هەلدەبژیرن, كوردستان بە لانەی پیكەوە ژیان و بەهەشتی كەمینەكان لە خۆرهەلاتی ناوەراستدا ناسراوە, و لە دوای 2003 وە زۆرترین ئەوانەی لە خوار و ناوەراستی عیراق بەهۆی نەتەوەو ئاینیانەوە هەڕەشەیان لەسەر بووە روویان كردۆتە كوردستان و بەبێ‌ ترس پەیرەوی ئاینی خۆیان كردووە و لەپال كورددا بۆ مافی نەتەوەیی خۆیان تێكۆشاون. ئافرەتانی سنوری كەركوك باس لەو پاڵنەرانە دەكەن كە هۆكارن بۆ دەنگدان بە بەڵاێ‌ لە ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان.
ئا: ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی (ی.ئا.ك)

ئەدیبە محەمەد كە ئافرەتیكی توركمانە دەڵێت : من دەنگ دەدەم بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان چونكە لە شەڕی دژ بە داعش بۆمان دەركەوت كە هێزی پێشمەرگە تاكە هێز بوو توانی شاری كەركوك بپارێزێت، لە سایەی ئەواندا توانیومانە بە ئارامی لە شاری كەركوك بژین بۆیە وەك نەتەوەی توركمان دەمانەوێت لە ژێر ئاڵای كوردستاندا بین چونكە كەركوك لە چەند نەتەوەیەكی جیاواز پێكهاتووە تەنیا هێزی پێشمەرگە بێ جیاوازی دەمانپارێزێت.
پەیمان عەبدولخالق هاوسەری پێشمەرگەیەكی شەهیدە
لە رۆژی 25/9 بەخوێن دەنگ دەدەم بە بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی كوردستان وگەڕانەوەی یەكجاری كەركوك بۆ باوەشی كوردستان، تاكو شەهیدەكان خوێنیان بە فیرۆ نەروات روحیان ئاسوودە بێت ومنداڵەكانمان ئەو نەهامەتییەی سەدەیەكە ئیمە چەشتوومانە ئەوان بەسەریان نەیەتەوە و با لە وڵاتێكی سەربەخۆ بژین بە ئارامی.

حەلیمە حوسێن فەقێ‌ من ئافرەتێكی دانیشتوی شاری كەركوكم دەنگ دەدەم بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان وگەڕانەوەی كەركوك بۆ وڵاتێكی سەربەخۆی كوردستان چونكە ئەو ئاسایشی و وئارامیەی لە شاری كەركوك هەیە لە سایەی هێزی پێشمەرگەیە ئەگەر پێشمەرگە نەبێت ئێمە ناتوانین لە شاری كەركوك بە ئاسوودەیی بژین بۆیە هەموو تاكێكی خاوەن ویژدانی شاری كەركوك لە رۆژی 25/9 وەك ئەركێكی نیشتمانی دەبێت بروات دەنگی خۆی بەبەڵی بدات ومن دڵنیام لەو رۆژەدا هاولاتیان پشتگیری لەو بریارە دەكەن چونكە ئەوە بریارێكی چارەنوسسازەو شاری كەركوك نایەوێت هیچی تر تاڵاوی چەوسانەوە وزوڵم وبەعەرەبكردن و ڕاگواستن بچێژێتو لە ژێر دەسەڵاتی عەرەب بمینێتەوە .
روناك سید احمد كە ئافرەتێكی دانیشتووی شاری كەركوكە دەڵێت: هیوادارم هەموو كەسێك كە خۆی بە خاوەن ویژدان ودلسۆزی نیشتمانەكەی دەزانێ رۆژی 25/9 بروات بەرەو سندوقی دەنگدان دەنگی خۆی بەبەڵی بدات بۆ سەربەخۆیی كوردستان، چونكە ئەمە دەرفەتێكە بۆ كورد جاریكی تر دووبارە نابیتەوە .
شەنگە عەبدولخالق وەك قوتابیەكی شاری كەركوك باوەری وایە كە دەبێت رۆژی 25/9 هەموومان پێكەوە بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بڕۆین بەرەو سندوقی دەنگدان چونكە شاری كەركوك پێویستی بە گەڕانەوەی یەكجارەكیە بۆسەر كوردستان چونكە تاكو ئێستا شوێنەواری رژێمی بەعس ماوەو كورد وەك هاوڵاتی پلە دوو مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و مافی پارێزراو نیە
هەروەها نازدار علی دەڵێ‌ من ئافرەتێكی دانیشتووی شاری كەركوكم دەنگ دەدەم بەبەڵی لە رۆژی 25/9 لەبەر ئەوەی ئەمە خەونی هەموو دانیشتووانی شاری كەركوكە بە هەموو پێكهاتەوئاینەجیاوازەكانەوە ئەم رۆژە بە چاوی خۆمان ببینین كە دەولەتی كوردستان دروست بێت و رزگارمان بێت لە ژێردەستەیی

ئەو راپۆڕتە لە ژمارە(2) بڵاوكراوەی "بەڵێ‌" كە تایبەتە بە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە 

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن