شەممە, 19 ئاب 2017

شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی پارێزگای كەركوك و قەزای چەمچەماڵیان كرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 8\8\2017 شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە سەرپرشتی د.ڤیان سلێمان سەردانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و لقی (19) ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لە لایەن بەڕێز بەرپرسی لق پێشوازیان لێكرا، هەر لە میانی سەردانەکەدا کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان ئەنجام درا بە ئامادەبونی بەڕێزان لە مەکتەبی ڕێکخراوە جەماوەریەکانی لق هەروەها ستافی ئەنجومەنی کەرکوکی (ی.ئا.ك) بۆ مەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر کاروبار و ڕێگاکانی زیاتر پێشخستنی ئەنجومەن لەو دەڤەرە.

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن