یەک شەممە, 24 ئەیلول 2017

گەرمیان، ئەنفال و بیابانی عەرعەر لەبیرناكات


14/4 ی هەمووساڵێك فرمێسك و لاوانه‌وه‌ی تازه‌ بووك و دایكه‌ كراس ره‌شه‌كانی گه‌رمیان هه‌موو كوردستان راده‌چله‌كێنێت، ئه‌گه‌ر عیراقی بوون بۆ هه‌موو كوردستانییه‌ك ژێرده‌سته‌ی بێت، ئه‌وا بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفال، مانه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بكوژو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ده‌رگای ماله‌كانیان به‌ كراوه‌ی به‌جێبێلن له‌ چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی كه‌سوكاریان.
ژمارەیەك لە ئافرەتانی قوربانی و ستەمدیدەی دەڤەری گەرمیان ڕاو سەرنجی خۆیان دەخەنە ڕوو سەبارەت بە گرنگی سەربەخۆیی كوردستان و هەوڵدان بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم بە دەرەنجامێكی باش:-
ئا: ئەنجومەنی دەڤەری گەرمیانی (ی.ئا.ك)
نەغەدە محەمەد- بەرپرسی ئەنجومەنی دەڤەری گەرمیانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم دەڵێت:
ئێمه بڕیار له چارەنووسی خومان دەدەین و دەوڵەتی سه ربه خۆمان ده وێت به ناوی دەوڵەتی كوردستان، چونكه خاوه نی مێژوویەكین پڕ لە خه بات وقوربانیدان، لەپاش هەڵگیرسانی چه ندین شۆڕش وخاپوور كردنی هەزاران گوند وكیمیاباران وئەنفالكردن وئاواره بوون وئیستا خاوه نی هیزێكی سه ربازی به هێز وئابووری خۆمانین وخاوه نی باشترین پەیوه ندی نێودەوڵەتین له سایه ی سیاسه تی حەكیمانەی جه نابی سه رۆك بارزانی، بۆیه ئَیستا باشترین دەرفەتە بۆ دروستبوونی دەوڵەت له رووی زاتی وبابەتیەوە، هه موو جیهان چاوی له سه ر قارەمانێتی پێشمەرگەیە له رووبەرووبوونەوەی تێروریسترین رێكخراو كه داعشە وسه ركه وتنیان له م شەڕەدا وگەڕانەوەی به شێكی زۆر لە ناوچه كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
ئەو دەستەیەی كه دژی پرسی ریفراندۆمن رێژەی كەمینەن و وەكو ئەوەن كوێریان بۆ بینایی خۆیان بوێت،لەمێژووی كورد، هەمیشە ئەم دەنگە نەیارانە هەبوونە بەلام لەدەرەنجام شكستیان خواردیەوپاشانیش پەشیمانی بوونەتەوە ودلنیام هیج لایه نێكی سیاسی له كۆتاییدای دژی ریفراندۆم نابَیت، چونكه هیج لایه نێك ناچێتە ژێر ئەو بەرپرسیاریە مێژووییەی كە رێگر بێت له درووست بوونی ده وڵه تی كوردستان، چونكه میژوو ره حم بەكەس ناكات وپێویسته له سەر هه موو لایەنەكان ململانێی سیاسی تیكەڵی ی ئه م پرسه نەتەوەییە نەكەن وهه ر له ئێستاوه ئاماده باشی بكرێت بۆ چۆنیەتی دروستبوونی ده وڵه ت وبەڕێوەبردن وباشتر كردنی بژێوی خه ڵك وهەموو خه ڵكی كوردستان و به رچاو روونی هه بێت له داهاتووی ئه م ده وڵه ته و ده بێت ئێمه ی ئافره ت كە گەورەترین قوربانی زولم و ستەمەكانی ڕژێمی بەعسین ئەو نەهامەتیانەی بەسەر ئێمەی ئافرەت هات بەتایبەت لەگەرمیان لەبیری نەكەین و گیانی ئازیزەكانمان لە رۆژی 25/9 ئاسوودە بكەین و به(بەڵێ‌)كانمان له دایكبوون ببەخشینە ده وڵه تی كوردستان ونه هێڵین ئەو دەرفەتە وەك هەمیشە تێرور بكرێت.

هەروەها رووبار ئەحمەد لەگەرمیان ڕای وایە:
كوردستان بەزۆر قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕی، گەلێک قوربانی مەزنی داوە، بۆیە هیچ ووڵات و لایەنێک و کەسێک ناتوانێت مافی سەربەخۆیی گەلی کورد ڕەد بکاتەوە، کوردستان سەربەخۆیی بە مافی ڕەوایی خۆیەتی دەزانێت و دەبێت بێتەدی، زۆرێک لە ووڵاتانی زلهێزیی جیهان پشتیوانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن وەک هەموو گەلانێک کە مافی سەربەخۆیی یان هەبووە ، بۆیە ناکرێت چیتر کورد ژێردەستە بێت و یاری دەستی نەیاران بێت، ئێمەی کورد بەهەموو پێوەرێک لە عێراق جیابوینەتەوەو خاوەنی سەرچاوەی دارایی خۆمانین و دەتوانین پشت بە داهاتی ناوخۆیی ببەستین و عێراق وەك دراوسێ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، تەنها داواکاریمان لەحكومەتی ناوەند ئەوەیە بێتە دراوسێ یەکی ئاڵەو گۆڕی ئابوری و بازرگانی.
پرسی سەربەخۆیی تەنها لە ئەستۆیی جەنابی سەرۆک نیە پێویستە هەمووان هەست بەو بەرپرسیارێتیە بکەن و تاک بەتاکی کورد سەربەخۆیی بکەن بە ئامانج و بە هیواوە لەم دەوڵەتە بڕوانن، وەک هەموو گەلانی جیهان سەربەخۆیی قوربانی دەوێت تەنها دیاریەک نیە،بۆ بەدی هاتنی ئەو ئامانجە ڕۆڵ و ئەرک و ماندووبونی دەوێت زۆرمان بڕیوەو کەمان ماوە، بۆیە ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقیە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکان و تەواوی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و کۆی دامەزراوە قەزایی‌ و چاودێریەکان بەهەموو تونایان پشتگیری هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی بکەن، تاکە هیواش کە هەیە سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد فەراهەم بکات، جەنابی سەرۆک بارزانیە، بۆیە دەبێت هەموو تاك‌ و گروپێك كە خۆی بەخاوەنی ئەم هەرێمە دەزانێ ‌و لەخەمی ئایندەی نیشتیمانەكەمانە رێگه خۆشکەربێت بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکەمان نەک بەربەست لە کۆتایدا دەخوازم هەمووان پێکەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەنگاوی جدی بنێین

بەهار سابیر لە دەربەندیخان لەسەر زەرورەتی دەوڵەتی كوردستان دەڵێت:
لەشۆڕشە یەک لەدوای یە کە کانی کوردستاندا ھەمیشە ئافرەت زەرەرمە ندی یە کەم بووە کە قوربانی دابێ لە پێناو ئەم نیشتمانە، چونکە شه‌ھیدێک درابێ ھاوسەرەکەی بووە یان باوک وبرای بووه‌ یا رۆله‌ی بووه‌. گەر لادێیەک خاپورکرابێ ماڵەکەی ئەو وێران کراوە سەرلە نوێ بە دەست و پەنجە ماندووەکانی بۆجارێک و دەیان جاردروستی کردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک برا یان ھاوسەرەکەی پێشمەرگە دەبوو حکومەتی بەعس بئ ویژدانانە لەزیندانەکانی خۆی بەندی دەکرد و بەپەله‌کانی ھە ڵی دەواسی. با ئێمەی ئافرەت یەک دەنگ بین، ھەموو ھەول و تواناکانی خۆمان بخەینە گەر لە پێناو مسۆگه‌رکردنی ئایندەی نەوەکانمان چونکە ھەمیشە بوینەتە قوربانی. دڵنیام ئەو رۆژانەمان لە بیر ناچێت کە دایک وخوشکەکانمان بە پەلەکانیان ھەڵدەواسران لە زیندانەکانی بەعسدا ھاوارو قیژەی دایکێک کە لە سوچی زیندانەکانی بەعسدا لە سەر زەویەکی سارد و بێ جێگەو پۆشاک منداڵی دەبوو! بە بەرچاویەوە منداڵەکەی کە جەرگی بوو ده‌رخواردی سه‌گه‌كانی نوگره‌ سه‌لمان ده‌كرا. ئەم حکومەتەی ئێستای عێراق ھیچ جیاوازیەکی نیە لەگەل حکومەتی بەعسی ئەو سەردەمە. کەواتە بائێمەی ئافرەت یەک دەنگ بین ھە مووھەوڵ و تواناکانمان بخە ینە گڕ لە پێناو مسۆگەرکردنی ئایندەی نەوەکانمان بئ دوو دڵی لە٢٥/٩ بەشانازییە کی گەورەوە بچینە سەرسندوقەکانی دەنگدان بەڵێ بۆسەربەخۆی کوردستان بکەین ئەوکات

دەتوانین وەڵامێکی جەرگ بڕ بدەین بەناحەزان .

 ئەو راپۆڕتە لە ژمارە 4 بڵاوكراەیلا بەڵێ‌ كە تایبەتە بە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بڵا,كراوەتەوە 

 

یه‌كێتیی ئافره‌تای كوردستان

Email:

به‌ڕێوبه‌ره‌ی ماڵپه‌ڕ

نه‌سرین حه‌سه‌ن